هێزێكی‌ تری پێشمه‌رگه‌ ده‌چنه‌ كۆبانێ
06/01/2015 نوسەر: bzavpress

هێزێكی‌ تری پێشمه‌رگه‌ ده‌چنه‌ كۆبانێ

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چوون بۆ كۆبانی، ئه‌و شاره‌ له‌ مه‌ترسیی داعش پارێزرا و دوێنێیش فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبانی رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا 75%-ی كۆبانی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانانه‌وه‌ ئازاد كراوه‌ و موژده‌ی ئازادكردنی یه‌كجاره‌كیش به‌مزووانه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.

جەبار یاوەر، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رايگەیاند، دوای تەواوبوونی ئەركەكانی ئەو كاروانەی پێشمەرگە لە كۆبانێ، تەواوی هێزەكان دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و كاروانێكی دیكەی پێشمەرگە بەرەو ئەوە شارە رەوانە دەكرێن.

وتیشی "بوونی پێشمەرگەی كوردستان كاریگەری زۆری لە سەر رەوشی شەڕی كۆبانێ هەبووە و توانراوە بەهاوكاری هێزەكانی دیكەی كوردی پاشەكشە بە داعش بكرێ و لە %٧٥ی شارەكە كۆنترۆڵ بكرێتەوە".

یاوەر ئاشكراشیكرد، كە ئەمە سێیەم كاروانی هێزی پێشمەرگەیە دەچێتە كۆبانی و بڕیارە رۆژی سێ شەممە، بگەنە ئەو شارە، سەبارەت بە كاتەكانی مانەوەی ئەو هێزانەی پێشمەرگە لەو شارە وتی "دەمێنەوە تا ‌هێزەكانی یەپەگە پێویستیان بە پێشمەرگە هەبێ، پێشمەرگە لەو شارە دەمێنێتەوە"