پــه‌یامێك لــه‌ كــه‌ژاڵ ئه‌حمــه‌دی شــاعیره‌وه‌ بـــۆ كچــه‌ میدیــاكاره‌كان
05/01/2015 نوسەر: bzavpress

پــه‌یامێك لــه‌ كــه‌ژاڵ ئه‌حمــه‌دی شــاعیره‌وه‌ بـــۆ كچــه‌ میدیــاكاره‌كان


دوای حەوت ســـاڵ دووركەوتنـــەوە لە میدیای كــوردی، كەژاڵ ئەحمەدی نوســه‌ر و شاعیر به‌ستــه‌ڵه‌كــی بێده‌نگـــی ئه‌شكێنـــێ و ئه‌ڵێ "میدیـــای حیزبی و وەك كاڵایەك هــەم بەكارتدەهێنێت و هــەم بەكارت دەبات"

كەژاڵ ئەحمەد، لە نوێترین، چاوپێكەوتنی خۆیدا، لەگەڵ رادیۆی (دەنگی ئەمریكا) ئــاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌كات یەكێك لە كارەساتەكانی ژیانی هەر نووسەر و ناودارێك ئەوەیە كە میدیاكان لێی كۆدەبنەوە!
هــه‌روه‌هــا ئه‌لێ "من نامەوێت گۆڤارەكــان بفرۆشرێن لەبەرئــەوەی وێنــەی منی لەسەرە، یـان تەلەفزیۆنەكان ببیندرێن لەبەرئـــەوەی من ئالەتێك بم تیایــدا نەك ئینسانێك، دوای چــه‌ندین ساڵ خزمـــه‌ت هەركاتێك ویستیان بمكەنـــە دەرەوە بڵێن خوا حافیزت بێت"

كەژاڵ ئەحمـــەد، ژنە شاعیری كورد لە ساڵی 2008 ەوە، دوای پێكهێنانی ژیانـی هاوسـەری رووی لە وڵاتی ئوردن كردووه‌، لەوكاتەوە تا ئێستـــا بێدەنگــە و لە هیچ میدیایەكی حیزبی و ئەهلی دەرنەكەوتووە.
پێشتر كەژاڵ ئەحمەد، لە دەزگا راگەیاندنەكانی یەكێتــی، بەتایبەتی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و كەناڵی كوردســات، كاری كردووە و دواین بەرنامەشــی لە كوردسات بوو بەناوی (دژە باو).