عوبێدی: ڕزگاركردنی موسڵ كۆتایی دەسەڵاتی داعشە
05/01/2015 نوسەر: bzavpress

عوبێدی: ڕزگاركردنی موسڵ كۆتایی دەسەڵاتی داعشە

خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق، دوێنێ‌ لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەختیكردەوە كە لەهەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ هێرشكردنە سەر موسڵ‌و وتی: بەڕزگاركردنی موسڵ كۆتایی بەداعش دێت.
 
خالید عوبێدی بەبێ‌ ئاماژەدان بەكاتی هێرشكردنە سەر موسڵ، ئاشكرایكرد سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو بووەو بەم نزیكانە هێرشی فراوان بۆ سەر شارەكە دەستپێدەكان.
 
وەزیری بەرگری عێراق هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە عێراق پێویستی بەسوپایەكی بەهێزو یەكگرتوو هەیەو راشیگەیاند دەستیان بەبونیادنانەوەی سوپای عێراق كردووە، كە لەساڵی رابردوو بەهۆی هێرشەكانی داعشەوە بەشێكی زۆر لەو سوپایە هەڵوەشایەوە.