04/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق به بڕى 106 ملیۆن دۆلار چه‌كى كڕیوه‌و هیچى نه‌داوه به پێشمه‌رگه
به‌پێى بودجه‌ى 2015ى عێراق و رێككه‌وتنى هه‌ولێر – به‌غدا، عێراق ده‌بێت له‌م مانگه‌وه بڕى ملیارێك و 200 ملیۆن دینار بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌و چه‌كانه‌ش كه ده‌یكڕێت به‌شى پێشمه‌رگه بدات.
له م باره يه وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا”، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رايكه ياند: به پێی بودجه‌ی 2015ی عێراق ده‌بێت مانگانه ملیارێك و 200 ملیۆن دینار له حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌كانه‌شی كه ده‌یكڕێت به‌شی پێشمه‌رگه‌ی لێبدات.
گوتیشی: “له مانگی شه‌شی ساڵی رابردوودا، عێراق به بڕی 106 ملیۆن دۆلار چه‌كی كڕیووه به‌ڵام هیچ چه‌كێكی به پێشمه‌رگه نه‌داوه، له‌كاتێكدا ده‌بوو به‌لایه‌نی كه‌م به بڕی 10 ملیۆن دۆلارێك چه‌كی بۆ پێشمه‌رگه ناردایه”.