ژماره‌ی نوێی گۆڤاری بزاڤ بڵاوكرایه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی میدیای كوردیدا دیداری سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا ئه‌نجامدراوه.
بریاره سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه، ژماره 13ی گۆڤاری بزاڤ بكه‌وێته بازاڕه‌وه، كه دیدارێكی عه‌بدوڵڵا گویلی سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا له‌خۆ گرتووه، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌مێژووی میدیای كوردیدا، دیداری كه‌سایه‌تییه‌كی باڵای ئه‌و ولاته كرابێت.
له‌م ژماره‌یه‌دا چه‌ندین دیدار‌و راپۆرتی گرنگ‌و هه‌نوكه‌یی بوونی هه‌یه، له‌وانه گه‌نده‌ڵییه‌كانی خولی پێشووی په‌رله‌مان‌و خه‌رجی ساڵی رابردووی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها چه‌ندین دیدار‌و راپۆرتی تر بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به پرسه هه‌نوكه‌یی‌و چاره‌نوسازه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان.
بزاڤ، گۆڤارێكی مانگانه‌ی سیاسی شیكاری سه‌ربه‌خۆیه.
د.ع