03/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كاتى دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی سلێمانی دیاری‌کرا
د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری نوێی سلێمانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌مه‌راسیمی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌میدیاكانی راگه‌یاند كه رۆژی 26ی كانوونی یه‌كه‌م، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ده‌ركردووه و رۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌میش له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه فه‌رمانی دامه‌زراندنی بۆ ده‌رچووه و رۆژی دووشه‌ممه‌ش 5ی كانوونی دووه‌م ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ند رێگه‌یه‌كی بۆ په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان داناوه له‌وانه‌ش ئیمه‌یڵ و فه‌یسبووك و بینینی راسته‌وخۆی هاوڵاتیان و چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی و سه‌ردانی مه‌یدانی‌و وتیشی: "ئامانجیش له‌وه دروستكردنی حكومه‌تی هاوڵاتییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرس و هاوڵاتی زیاتر له‌یه‌كه‌وه نزیكبن و دووری نێوانیان كه‌متر بێته‌وه".