12/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌رمی شێركۆ بێكه‌س به خاك سپێردرا
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان و رۆشنبیران و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، ته‌رمی شێركۆ بێكه‌سی شاعیر له پاركی ئازادی به‌خاك سپێردرا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌رمی شاعیر شێركۆ بێكه‌س به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له سویده‌وه هێنرایه‌وه بۆ هه‌ولێر و شه‌وی رابردوو له بینای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری مایه‌وه و سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكرا.
له شاره‌كانی كۆیه و دوكان ته‌رمی شێركۆ بێكه‌س له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێشوازی لێكرا و دواتر ره‌وانه‌ی زێدی خۆی كرا.