فوئاد حسێن، ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رايگه‌یاند: به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند بڕیار درا رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی شاری كه‌ركوك له رێگه‌ی بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركی بكرێت .
وتیشی: له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكاری تایبه‌ت، رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌نێردرێته به‌نده‌ری جیهانی توركی ، راشیگه‌یاند: له‌به‌ر هه‌ندێ كێشه و گرفت ناتوانرێت به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند له رۆژێكدا 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه بكرێت، چونكه بۆرییه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك كێشه‌ی (ته‌كنیكی و هونه‌ری و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له داهاتوودا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و رێژه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا .