03/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
داوادەکرێت لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ کوشتنی مامۆستا ئاینیەکە درووست بکرێت
دوای تیرۆر کردنی مامۆستایەکی ئاینی لەقەزای خورماتوو یاداشتێک دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان بۆئەوەی بەدواداچوون بکرێت بۆ بکوژانی ئەو مامۆستا ئاینیە
لەو بارەیەوە د.شوان قەلادزەیی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "سەبارەت بە تیرۆر کردنی مامۆستا صلاح ملا جمال یاداشتێکمان داوەتەوە سەرۆکی پەرلەمان بەمەبەستی درووستکردنی لیژنەی لێکۆڵینەوە"
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت"ئەو زانا ئاینیە چەندجارێک لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە هەرەشەی لێ کراوە، ئەوەش دیاردەیەکی مەترسیدارەو ئەجندای نەخشەبۆکێشراوی لەپشتەوەیە
دەشڵێت مەبەستیانە دیاردەی شەری تائیفی هەرێمی کوردستانیش بگریتەوە، لەبەرئەوەپێویستە هێزەکوردیەکان ولایەنی ئەمنی ئەوبابەتە بەجدی وەربگرن "
هەفتەیەک بەر لەئەمرۆ لە27\12\2014 مامۆستایەکی ئاینی بەناوی ملا صلاح ملا جمال لەناوەندی قەزای خورماتوو بەچەکی بێدەنگ تیرۆرکرا، تیرۆرکردنەکەشی خرایە ئەستۆی میلیشیا شیعەکانی ناوچەکە.