02/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هێرشكردنه‌سه‌ر نووسینگه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا
دوێنێ پێنجشه‌ممه چه‌كدارێك هێرشی كرده‌سه‌ر كۆشكی "دولمه بچی"ی عوسمانی له شاری ئیسته‌نبوڵ كه نووسینگه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیای تێدایه.
چه‌كداره‌كه دوو بۆمبی ده‌ستی هه‌ڵدا بۆ ئه‌و پۆلیسانه‌ی پاسه‌وانی كۆشكه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆبمبهكان نه‌ته‌قینه‌وه.
به‌وته‌ی سیلامی ئالتینۆك فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیسته‌نبوڵ، ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌بووه.
سیلامی ئالتینۆك له شوێنی رووداوه‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "دوو بۆمبه‌كه نهتهقیوونهتهوه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ كراوه و كه‌س بریندار نه‌بووه".
وتیشی: "ئه‌و چه‌كداره ئه‌ندامی رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه و ماوه‌یه‌ك له زینداندا بووه"، به‌ڵام ناسنامه و لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.