02/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هۆكاری پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە موسڵ ئاشكرا بوو
له چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه گوایه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هێڵه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێتیان له موسڵ پچڕاندووه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی عیراق به‌و كاره هه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر چه‌كدارانی داعش.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به پله‌ی رائید له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش، رایگه‌یاند: "پچڕاندنی هێڵه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێت له ماوه‌كانی رابردوودا له موسڵ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكوومه‌تی عیراقه‌وه بوو نه‌ك چه‌كدارانی داعش".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "وه‌زاره‌ت به پچڕاندنی هێڵه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێت له موسڵ هه‌وڵیدا چه‌كدارانی داعش ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به به‌كارهێنانی مۆبایل له‌و شاره بدات كه قه‌ده‌غه‌ی كردبوو، واته ئامانج له‌و كاره‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن مه‌رج بوو له‌وه‌ی ده‌بێت داعش رێگه بدات مۆبایل له موسڵ كار بكات".