02/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەولود و بەرکوڵێك
-مەولود.. چییە؟
واتا لەدایك بوونی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم..
- ئایا بیدعەیە؟
بەڵێ بیدعەیە لەسەردەمی فاطیمیەکانەوە داهێنراوە... فاطیمیەکانیش شیعەی ئیسماعلی بوون ، کە پیسترین جۆری شیعەیە ئێستا ناسراون بە دورزیەکان و لەگەڵ جولەکە دەستیان تێکەڵە و لە فەڵەستینیش بوونیان هەیە و لەگەڵ کەنیسەتی ئیسرائیلیدا هەن و بەیکەوە بەژدارن لە دەسەڵاتی سەهیۆنیدا.. و دژی موسڵمانانی فەڵەستینن
-مێژووی مەولود؟
وەك لەباسی بیدعەکەدا ئاشکرامان کرد لەسەردەمی فاطیمیەکانەوە سەرچاوەی گرتوە مێژووەکەی، جیهانی ئیسلامی ئەم بۆنەو مەراسیمانەی نەبووەپێشتر ، لەو سەردەمەدا فاطمیەکان لەگەڵ خاچ پەرستەکاندا دەستیان تێکەڵ بوو دژی خیلافەتی عەباسی تەنانەت ماوەی یەك ساڵ خیلافەتی ئیسلامی عەباسیان رووخاند تا سوڵطان محمودی سەلجوقی لە ڕێگای کوڕە ئازاکەیەوە ئەلب ئەرسەلان توانیان خیلافەتی عەباسی لەدەست ئەم شیعە فاطیمیانە بستێنەوە، ئەو سەردەمە بەشێك لە جیهانی ئیسلامی تێکەڵ بوون لەگەڵ خاچ پەرستەکاندا، ئەوە بەشەی کە لەژێر دەسەڵاتی فاطیمەیەکاندا بوون، نەصارەکان بۆنەو مەراسیمی تایبەتیان زۆر بوون، فاتیمەیکانیش بۆ ئەوەی ئەو بۆنانە نەگوازرێتەوە بۆ ناو جیهانی ئیسلامی و وەك بۆشاییەك کەدروست بووبوو گوایە نەسراەکان بۆنەو مەراسیمو جەژنیان زۆرە، ئەمانیش هەندێك لەو مەراسیمو بۆنانەیان دروست کرد لەوانە مەولودی پێغەمبەر صلی اللە علیەی وسلم ، بەرانبەر بە مولودی عیسا - سەلامی خوای لێبیت- کە نەصارەکان دەیانکرد، پاشان دوای دروستکردنی سەریساڵی زاینی و گریگۆری، کردیانە مەراسیمو و بۆنە بۆ سەری ساڵی ئیسلامی واتا هیجری، کۆمەڵێك بۆنەی دیکە کەباسکردنی کات زۆردەبات و پێویستی بابەتەکەمان نیە ...
- چۆن ئەم بۆنەیە هاتە ناو ئەهلی سووننەتەوە؟
لە ڕێگایی کەسێکی تورکومان بەناوی سوڵطان موزەفەر کە پێشتر لەگەڵ سەڵاحەدینی ئەیوبیدا بوو خوشکێکی سەڵاحەدینی هێنابوو کرابووە والی هەولێر، دوای ئەوەی کە زۆرێك لە کوردەکان و ناوچەکانی موسڵ هەڵگەرانەوە لە سەڵاحەدینو دژیایەتیان کرد ، لە باناوبەنگەکانیان مێژوو نوسی گەورەی ئیسلامی کورد ئیبنو ئەسیری جزیری و بدرەدین لوئلوئی موسڵی حاکمی موسڵ بوو، لە ناویشیاندا ئەم زاوایەی سەلاحەدینی ئەیوبی کەناوی سوڵطان موزفەر بوو، بۆ کۆکردنەوەی خەڵکیو زیاد کردنی نفوزی خۆیان ئەم مەراسیمەیان زیندووکردوە لەناوچەکانی هەولێرو موسڵ و تا دەگاتەوە حەڵب و شیعەکانی ١٢ ئیمامیش پشتگیریان کردنو لەوە دەمەوە بۆتەوە بە باو لەو ناوچەنەدا بەڵکو زیاتر سۆفی مەشرەبو شیعەکان گرنگیان داوەتەوە بەم بۆنەومەراسیمەنەو هاتنی جەنگی تەتارو مەغۆل ئەوەندەی تر گرنگی پێدرایەوە.
-ئەوەی ئێستا روودەدات لە مەولودی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- ئەو خەڵکە تاوانبارەو بەمە خەڵکی دەچێتە ئاگری دۆزەخ؟
لێرەدا من ناتوانم دەست نیشانی پاداشتی بەهەشتو جەهەنم بکەم ، ئەوە خوای گەورە خاوەنی بڕیارە تێدا،
بەڵام..
پرسیاری منیش بۆ ئەو بەرێزانەی کە بەهەموو شێوەك مولود رەت دەکەنەوە بێ ئەوەی ڕچاوی کومەڵگاو باشەو خراپەی بکەن.. پێش ئەوەی دەنگتان بەرزە بە بیدعەی مەولود..
ناکرێت دەنگتان بەم بیدعانەی تر بەرز تربیت؟ بۆ نمونە..
- دزنی نەوت.. کە قوتی خەڵکیەو ، ئێوە چرکە ناکەن..!
- نەمانی شەرعی خوا و یاساو ڕێساکانی؟.. ئەم باسە بڤەیە و بیدعە نیە ؟، بەڵکو هەندێك لەو برایانەی سەلەفی.. سەرکردەی حیزبە عەلمانیەکان و کاربەدەستەکانیان بە وەلی ئەمر دەزانن..!
- ئەو هەموو موسڵمانە ئازیزەی لە زیندانی طاغوتەکاندا و ئازارو ئەشکەنجەیە .. پێشتر نیە بۆ باسکردن، لە بیدەعەی مەولود؟ یان هەر باسی تەزبێح و صلاواتدان لە دوای نوێژ بیدعەیە..~!
-داگیر کردنی ووڵاتانی موسڵمان لە لایەن رۆژئاواوە ئایا بیدعە نیە ؟ یان تەنها ریشتاشین ئەگەر نەت بێت، تاوانە؟ یاخود ئەو هەموو ناشەرعییە لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەکرێت، لە پێشیت نیە بۆ باستو خواست ، یان هەرمەولود لە پێشە؟..~!
- ئەو هەموو کافرو بێدینو مولحیدانە بە ئاشکراو بە نهێنی قسە بەم ئیسلامە دەڵێن، ئەوەندەی رەدەی موسڵمانان دەدرێتەوە ئەوەندە هەوڵنادرێت وەڵامی کافر و بێدینەکان بدرێتەوە بە گۆڤارو بە نوسینیان ، ئایا ئەوان لە پێشتر نین بۆ وەڵامدانەوەیان.. زۆر نمونەی تر..
هەندێك پرسیاری تری مەعقول:
-ئێستا ئەم ئوممەتە و موسڵمانان تارادەیەکی زۆر لە لاوازیدان ، ناکرێت ئەم مەولودە ببێتە کۆکردنەوەی خەڵکی بۆ تێگەیشتن لە سونەتو رەفتاور کرداری خۆشەویستمان پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم، وەك ئالییەتێك و ئاداتیك، وەك نمونەی گۆڤار، تەلەڤزیۆن، واجیهیەك ..هتد ؟
- چەند کەس لە مەولودا ڕێنموییو ئیلتیزاماتی کردوە بە ئیسلامەوە؟، بۆ ئەم مانگە نەبێتە زیندووکردنەوەی خۆشەویستی پێغەمبەر بۆ ئەوانەی کە ١٢ مانگەکە نەیانزانیوە محمد چ گەورەیەکە صلی اللە علیە وسلم؟
- ئایا لەم مانگەدا کە هەلێکە بۆ کۆکردنەوەی موسڵمانان، کێشە چیە موسڵمانان لەم مانگەدا لەماڵەکانیاندا باسی خۆشەویستو سونەتەکانی بکەن، بەڵکو ببیتە ئاوەدانکردنەوەی دڵیانو ماڵیان بە هەمیشەی بە خۆشەویستی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم؟
- ئایا ئەم بۆنەیە .. قۆناغێك نیە بۆ بانگەوازی ئیسلامی چونە پێشی بانگەواز ؟
- ئەگەر نەمان کرد سودی چیە لە جێگایدا بەرهەمان دەبێت؟
- کێشەی بیروباوەڕی لە چیدایە ناوی خۆشەویستمان بە دووکانو بازارو لافیتەو شەقامەکانەوە بێت؟ مەگەر بانگەواز نیە بۆ ئاینی ئیسلامو پێغەمبەرەکەی محمد علیە السلام ..؟ زۆری تر
من وەك ماکوان ئەگەر بۆم بکرێت هەموو رۆژێك باسی ژیانو لە دایك بوونی دەکەم ، لەم مانگەشدا لە کوردستان بوومایە بە دڵنیایەوە بەشداری هەرچی مەولودە دەمکرد، شیعرم دەخوێندەوە سرودم دەوت ئەوەی بۆم بکرایە بۆ خۆشەویستی ئەو ئازیزە درێغیم نەدەکرد، لێرەش ان شاء اللە درێغی ناکەم ، چونکە- هەلێکی زۆر باشە بۆ گەیاندی دینی خوای گەورەو کۆبونەوەی خەڵکی لەم کاتەدا، لەم مانگەدا هەلێکی باشە بۆ باسی خۆشەویستەکەمان کە پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم بۆ برەوی پێنەدام وخۆشەویست خوا و ئێمەی موسڵمان صلی اللە علیە وسلم بەخەڵکی نەناسێنم.؟