12/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ئافره‌تان حه‌رام ده‌کرێت
ڕێگریکردنی ئافره‌تان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان "فیس‌بوک،تویته‌ر" له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینی سوونی له‌وڵاتی هیند بووه جێی مشتومڕو سه‌رسامی ڕۆژنامه جیهانیهکان.
بڕیارێکی پیاوانی ئاینی سوونی له‌وڵاتی هیند به‌ڕێگریکردنی ئافره‌تان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان له‌سه‌روشیانه‌وه (فیسبووک،تویته‌ر) بوه جێی سه‌رسامی ڕۆژنامه جیهانیهکان و به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه له‌و بڕیاره ده‌ڕوانن.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی "ميرور" البريطاني ڕایگه‌یاند : که پیاوانی ئاینی له‌وڵاتی هیند زۆر به‌تووندی بڕیاری ناشه‌رعی بوونی به‌کارهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌ن له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه،وه ڕێگریشی ده‌که‌ن، ڕۆژنامه‌که هۆکاری ناشه‌رعی بوونیشی له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینی گه‌ڕانده‌وه بۆ خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیانه به‌دانانی وێنه‌ی ناشه‌رعی یاساخ که بووته هۆی زۆربوونی تاوان وسه‌رپێچی له‌و وڵاته.
س.ع