02/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌خوان موسلمینی سوریا ده‌ستپێخه‌ره‌یه‌كی روسیایان ره‌تكرده‌وه
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌خوان موسلمینی سوریا ده‌ستپێخه‌ره‌یه‌كی روسیایان ره‌تكرده‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌دو ئۆپۆزسۆنی سوریا له مۆسكۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كه بڕیاره له كۆتایی مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا ببه‌سترێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیخوانی سوریا رایگه‌یاندووه كه ده‌بێ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه بگاته ئه‌نجامی (روخانی ئه‌سه‌د و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی و بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی). هه‌روه‌ك دواشی كردووه كه نه‌خشه‌ڕى یه‌ك و ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د دابنرێت .
ئیخوان داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه پارێزگاری له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بكه‌ن و پشتوانی سوپای ئازاد بن، هه‌وه‌رك داواشی له خه‌ڵكی سوریا كردووه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ره‌یه‌ی روسیا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ده‌ستپێشخه‌ریه ده‌چن ره‌تبكه‌نه‌وه.