02/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نەجیبە نەجیب: رێككەوتنی نێوان هەريم و ناوةند دەچێتە بواری جێ بەجێ كردنەوە
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند وە ئەمڕۆ رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەچێتە بواری جێ بەجێ كردنەوە و بەو پێیەش پێویستە ھەرێمی كوردستان 550 ھەزار بەرمیلی نەوت رۆژانە ھەناردەی دەرەوە بكات و، ئەوانیش لە دوای 15-ی ئەم مانگەوە بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق پەسەند بكرێت بەشی ھەرێمی كوردستان 15ترلیۆن و641ملیار دینارە، بۆیە پێویستە ھەموو مانگێك یەك ترلیۆن و700 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە روونیشی كردەوە، لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ترلیۆنێك و200ملیار دینار بۆ پێشمەرگە دانراوە كە مانگانە بەشێك لەو پارەیە بۆ پێشمەگە رەوانە دەكرێت