مژدەیەك بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزەی زانستی
02/01/2015 نوسەر: bzavpress

مژدەیەك بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزەی زانستی


ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی پۆلی (12) ئامادەیی/ بەشی زانستی دەكات، پەیمانگەی تەكنیكی كشتوكاڵی خەبات كە (3) سێ‌ بەش  (ڕەزگەری، بەروبومی كێڵگەیی، پاراستنی ڕوەك) لە خۆدەگرێت، توانای وەرگرتنی (150) خوێندكاری دیكەی هەیە بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی دەكات، ئەوانەی كە كۆنمرەیان لە نێوان (420-430)ەو دانیشتوی پارێزگەی هەولێرن، سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەكنیكی كشتوكاڵی خەبات بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرم تا ناویان بچێتە لیستی پێشبڕكێیەوە بۆ ئەوەی لە بەشەكانی ئەو پەیمانگەیە وەربگیرێن و، لە ساڵی (2014-2015) درێژە بەخوێندن بدەن.

خوێندكاران ئاگادار دەكەین هەر خوێندكارێك كە لەبەشەكانی ئەو پەیمانگەیە وەرگیران مافی دابەزاندن و گواستنەوەیان نابێت، لەهەمان كاتدا دەبێت خوێندكار ئاگاداری ئەوە بێت كە پەیمانگە بەشی ناوخۆی نیە و، پێشكەشكردنی فۆرمێش لە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی (31/12/2014) دەست پێ‌ دەكات و تا ڕێكەوتی (8/1/2015) بەردەوام دەبێت.