بەرهەم ساڵح سەردانی بەغدا دەكات
31/12/2014 نوسەر: bzavpress

بەرهەم ساڵح سەردانی بەغدا دەكات

بەرهەم ساڵح و نوری مالیكی لەسەر بارودۆخی سیاسی وڵات و دۆسییەی ئەمنی و هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كۆدەبنەوە.

سەردانەكەی بەرهەم ساڵح لەئەمڕۆوە دەستیپێكردووەو یەكەم ویستگەی سەردانەكەشی كۆبوونەوە بووە لەگەڵ نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، كە هاوكات ئەمینداری حیزبی داعوەی عێراقییە.
باس لەوەشكراوە "لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی وڵات و دۆسیەی ئەمنی و هەماهەنگی نێوان لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر باسكراوە".
هەروەها ئاماژە بەوەیشكراوە "هەردوولا باسیان لە دۆسیەی ئاوارەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە ئاوارەكان تاوتوێ‌ كردووە و كەمكردنەوەی ئازاری ئاوارەكانیان بە گرنگ وەسف كردووە".