بزوتنەوەی نهێنی قوبەیسیەکان.. تەنها بۆ ئافرەتانە..
30/12/2014 نوسەر: bzavpress

بزوتنەوەی نهێنی قوبەیسیەکان.. تەنها بۆ ئافرەتانە..





ئەم بزوتنەوەیە سەر بە ئافرەتێکن ناوی "مونیرە قوبەیسیە" و خەڵکی سوریایە و لە ساڵی ١٩٣٣ لە دایك بوو تا ئێستا لە ژیاندایەلە یەکێك لەگەرەکە کۆنەکانی دیمەشق ژیان بەسەر دەبات .. پێشترە دەرچوی کۆلیژی زانستیە لە دیمەشق پاشان چۆتە کۆلێژی شیریعە هەر لە دیمەشق لە ڕیگای یاوێکی کوردەوە بە ناوی ئەحمەد کوفتارۆ کە ماوەیەکی زۆر موفتی سوریا بووە لەسەردەمی حافز ئەسەدا چۆتە ناو تەریقەتی نەقشبەندی..

مونیرە قوبەیسی لای ئەو ئافرەتانەی کە دەچنە ناو ئەم بزوتنەوەیە و زۆر بە پیرۆز رایدەگرت و قاچو دەستی ماچ دەکەن و زۆر بە پیرۆزی تەماشای دەکەن لای موریدەکانی هەموو قسەیەکی پیرۆزە و بیروباوەڕیان وایە کە قسەی مونیرە لە باوك و مێردو گرنگ ترەو دەبێت گوێ بۆ بگرێت..

ئەمانە بەندایەتیو عیبادەتیان جیاوازە لە موسڵمانان بە گشتی

نوێژی ئاگریان هەیە ، لە کاتی عادەی ئافرەتاندا یان هەر کاتێك بێت نوێژ دەکەن رووە ئەم ئافرەتە بە بۆچون خۆیان پیرۆزی لە خوا وەردەگرن .. کاری زۆر پۆخەڵواتیان هەیە..

ئەم رێکخستنە نهێنیە لە ووڵاتی سوریاو لوبنان و ئەردەنو کوێتو عێراق و سعود و تورکیا زۆر بەربڵاوە، بەڵام زۆربە نهێنی کار دەکەن و تەنها بۆ ئافرەتانە هیچ کەس لە پیاوان وەرناگرن مەگەر کەسێك بێت وەك شێخ یان وەك بیرمەند لەگەڵیدا کار بکەن ..

ئەمانە هەندێك سلوکو ئەدەبیاتی تایبەتیان هەیە ..

جلوبەرگیان کورتە و وەك پاڵتۆیەك وایە .. زۆربەی کات پەڕۆیەك یان دەستەسڕێك دەبەستن بەسریانەوە.
شوکردن لەلایان شتێکی خراپە و ئەگەر شویشیان کرد دەبێت بیکەن بە کەسێك کە شێخەکەیان بۆی هەڵدەبژێرێت..

زۆربەی ئەو ئافرەتانەی کە وەردەگیرێن دەبێت لە ئافرەتانی دەوڵەمەندو خاوەنی ژیریەکی زۆر بێت،ئەم بزوتنەوەیە زۆر نهێنیە و دەبێت ئەو کەسەی دێتە ناو ئەم بزوتنەوەی لە رووی ئەمنیەوە زۆر ووریابێت.
پاشان هیچ گرنگیەك نادەن بە زانستی شەرعیو تەنها زیاتر گرنگی ئەدەن بە فیکرو فەلسەفەو تەریقەتی نەقشبەندی..

هەموو پەیوەندیەکانیان دەبێت لە ڕێگای ڕێکخستنەکانیانەوە بێت، هیچ پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی دانەمزرێنن مەگەر لە رێگای رێکخستنەکانیانەوە نەبێت.!

دکتۆری تایبەتیان هەیە..!

شێخی تایبەتەکەیان بە خاتون یان ئانیسە بانگ دەکەن و هەموو ئەمرێکیان بۆ لای ئانیسەکەیانە و تەنانەت دەبێت هەموو ئەمرێک لەوە وەربگرێت..

هەر ئافرەتێك دەچێتە ناو ئەم بزوتنەوەیە .. دەبێت نامەیەك بنوسێت لە نامەکەدا دانبنێت بە هەموو ئەو تاوانەنەی کە کردویەتی و وەك کورسی بابەوەی نصرانیەکان وایە..

ئەو ئافرەتانەی کە کۆدەکرێنەوە لە شانەیەکی رێکخستندا دەبێت هەموو تەمەنیان وەك یەك بێت .. لە هەر ووڵاتێکدا بەناوێکەوە کار دەکەن ..

هەوڵی زۆریان بۆ دروستکردنی ڕێکخراوی ژنانەیەو ئافرەتانە هەیە و بەناوی ئازادی و مافی ئافرەتەوە خۆیان ڕێکدەخەنەوە ناوی ڕێکخراوە سەرەکیەکەیان زۆرە لە ووڵاتانەی ئاماژەم پێداوە ..
یەکەم قۆناغی تەمەنیان کە وەردەگیرێن لەم ڕێکخراوەدا پێدەوترێت (نودار) بۆ ئافرەتی تەمەن ١٤ ساڵ بۆ ١٨ ساڵ بۆ گەورەتر لەمانە ناویان ناوە (البشایر) لە تەمەنی ١٨ ساڵيەوە دەست پێدەکات بۆ ٢٤ ساڵ ،پاشان قۆناغی سێیەم دێتە پێشەوە کە ناویان ناوە بە (البیادر)ئەمەنە لە ٢٤ ساڵەوە دەست پێدەکات ئیتر بۆ سەرەوەی تەمەنەکان، بۆ ئەوەیش جیا کراونەتەوە کە بتوانن کاریگەریان لەسەر دروست بکەن..

ناوی ڕێکخراوەکانیان کە بڵاوە کاری تێدا دەکەن بۆ نمونە.. لە ووڵاتی سوریا ڕێکخراوەکەیان ناوی
-ڕێکخراوی قوبەیسیاتە
لە سوریان چەند پەیمانگاو کتێبخانەیکایان بۆ دروست کردوە لەوانە بەناوی پیمانگایی" نەعیم" یاخود نوسینگەی "سەلام" زۆری تر

لە لوبنان دامەزرێنەری یەکەمی ..ئەمیرە جوبریلە
-ئەمیرە جوبریل وازی لێهنا بۆ ئافرەتێکی دیکە کە جێگری خۆی بوو بە ناوی "سحر حەلەبی" لە لوبنان ڕێکخراوەکەیان ناونراوەبە (سەحریات) ئەمانە زۆر دەمرگیرن ..

لە ئەردەن
ناسراون بە "طەبعیات" بەناوی شێخە ئانیسەکەیانەوە .."فادیە الطباعیە"

لە کوێت : بەناوی ڕێکخراوای" بیادر السلام "

لەووآتانی تری جیهاندا  بە ناوێکی دیکەوە کار دەکەن  هیوام وایە سودێکم گەیاندبێت.