29/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگایی ئیداریی تورکیا پاسپۆرتی سه وز لە رابەری بزوتنەوەی حزمەت وەردەگرێتەوە
دادگایی ئیداریی “ئەرزڕوم” بە تۆمەتی پێدانی زانیاری ھەڵە بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی تورکی لە جۆری (سەوز) کە تایبەتە بە پەرلەمانتار و وەزیر و پۆستە باڵاکان ، لە “فەتحوڵا گیولەن” وەردەگرێتەوە .
دادگا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کاتێک “گیولەن” داوای پێشەکەش کردووە بۆ وەرگرتنی (پاسپۆتی سەوز) لە بەڕێوبەرایەتی پاسۆرتی (ئەرزروم)، زانیاری ھەڵەی پێشکەش کردووە ، بۆیە بەپێی یاسا ئەو مافەی لێوەردەگیرێتەوە ناتوانێت بەو پاسیۆرتە سەفەر بکات.