ساڵێك لە تەمەنی گۆڤاری بزاڤ
28/12/2014 نوسەر: bzavpress

ساڵێك لە تەمەنی گۆڤاری بزاڤ



ساڵیێك بەر لە ئێستا لە ٥/١/٢٠١٤ یەکەم ژمارەی  گۆڤاری بزاڤ کەوتە بەردیدی  خوێنەرانی؛ئەم گۆڤارە ستافەکەی بێ هیچ موچەو بەرانبەرێك  ئامادەیی خۆیان دەربڕی کار بکەن ، سەرەتا لە بازاری ڕەشەمۆڵ لە نوسینگەی تایبەتی خۆم لەگەڵ پێنج هاوڕێو هاوکارم  بووینە دەستەی دامەزرێنەری،هەریەکێك لەم بەرێزانە ئامادەیی خۆی دەربڕی و تاکە مەرجێکیان هەبوو.. ئەویش کە نابێت سەر بە هیچ کەسو لایەك و بەناوی هیچ کەسێکیشەوە هاوکاری بۆ وەربگیرێت، تەنها وەك پرۆژەکە خۆی ببنرێت ئەویش کە بزاڤە، لەدانیشتنەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە.. دەبێت ئازادی تەواوەتی تێدا بێتە دی و نەبێتە دووکان و بازاری کەس، رۆژنامە نوسەکان سەراپا ئازاد بن لە دەربڕینو جۆری کارکردنیان..
دەستەی دامەزرێنەر بریتیبوون لەم بەرێزانە..
١-  کاك دلێر  عەبدوڵڵا / سەرنوسەر
٢- کاك کاروان رەحمان/ بەڕێوبەری نوسین
٣- کاك جەبار ڕەحمان/ بەرێوبەری کارگێری
٤- کاك محمد سالار/ ڕاوێژکاری یاسایی و جێگری خاوەن ئیمتیاز
٥- کاك  توانا ئەحمەد/ دیزاینەرو کاری هونەری
٦- ماکوان کەریم / خاوەن ئیمتیاز
ئەم بەرێزانە  هەموو جەختیان لەوەکردوە کە من چۆن پارەکەی دابین دەکەم، دەست مایەی گۆڤارەکە بەدەست دێنم، منیش بە بەرچاوی  هەموویانەوە دەستمایەکەم دایە دەست کاك محمد سالار  خۆی  پارێزەیشمە لە هەمانکتدا و جێگری ئیمتیازی گۆڤارەکەیە، بۆم باس کردن کە من لە شاری پێنجوێن خاوەنی زەوەیەك بووم فرۆشتومە و لەگەڵ دیارییەکی باپیرم خوا لیخۆش بێت، ئەوکات باسی پرۆژەکەم بۆ کرد.. ئەویش هاوکارییەکی باشی کردنین هەموویم کردە دەستی کاک محمد سالار، لەو دەمەوە هیچ کەس هاوکاریو یارمەتی ئێمەی نەکردوە مەگەر تەنها ریکلام و ریکلامی هەڵبژاردنەکانی کوردستان نەبێت هاوکاری لە هیچ کەسایەتیو لایەنێك نەکراوین و پێویستمان پێی نەبووە داوایشمان لەکەس نەکردوە، تا ئەمرۆش بەردەوامین  پرۆژەیەکی سەرکەتوو بووە سوپاس بۆ خوا.

بۆیە لێرەوە سوپاسو پێزانینی خۆم بۆ دەستەی دامەزرێنەرو خوێنەری بەرێزی گۆڤاری بزاڤ دەکەم و ساڵێك لە تەمەنمان بردە سەر بە خزمەتتکردنی خەڵکی ووڵاتی خۆمان و بێ ئەوەی ململانێی ناشریفانەی هیچ لایەنێكو کەسایەتیەکان  وکۆمپنیاکانی پێبکەین و ئازادانەو چاونەترسانە کارمان کردوە جێگای متمانەی  خوێنەرانو تەنانەت لایەنەکانیش بووین، لەهەمانکاتدا جێگای دەستخۆشی نوخبە رۆشنبیرەکەی کوردستانیش بووین ،هیچ لایەك نەیتوانیوە بیسەلمێنێت لەسەرمان  کە ئازادەنەو بێ لایەنانە کارمان نەکردوە، ئەمەش بۆ خۆی  جێگای شانازی من و هاوکارە بەرێزەکانمە.. دووبارە سوپاسو خۆشەویستیم بۆیان هەر سەرفرازو سەرکەتوو بن.

خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری بزاڤ
ماکوان کەریم
یەکەم رۆژی کۆبونەوەمان لە ٢٨/١٢/٢٠١٤