11/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسێك هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن كۆده‌بنه‌وه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند: به‌م نزیكانه هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان ، یه‌كگرتوو وكۆمه‌ڵ) بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی كشانه‌وه له په‌رله‌مان و چه‌ند پرسێكی تر كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن به‌ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوزی ڕاگه‌یاند: له‌نزیكترین كاتدا سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، بۆ تاوتوێ كردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆده‌بینه‌وه.
وتیشی: كۆبونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش دوای كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه دێت به‌شێوه‌ی جیاجیا.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی باسی له‌وه‌شكرد: گرنگترین ته‌وه‌ره‌كان یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه له‌په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی تر كه له ئێستادا به باشنازانرێت ئاشكرا بكرێت.
جێ‌ی ئاماژه‌یه، فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له دوای 20ی ئابی 2013 په‌رله‌مان به ناشه‌رعی ناوده‌به‌ن و چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌كانیانن بۆ كشانه‌وه له‌په‌رله‌مانی كوردستان.