(أبو مغيث) ،حوسه‌ینی کوڕی مه‌نسوڕی حه‌لاجه له ساڵی 244 کۆچی له‌دایک ده‌بێت و له ساڵی 309 ی کۆچی له سێداره ده‌درێت ،
له ئێران له‌دایک ده‌بێت و نه‌وه‌ی پیاوێکی ( زه‌رده‌شتی )یه و دواتر له (واسط )له عیڕاق گه‌وره ده‌بێت.
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه زهردهشتیاتی هێشتا لێوه وه‌دی ده‌کرا له کۆتای ته‌مه‌نیه‌وه به یه‌که‌ک له قوتابیه‌کانی ده‌ڵێت که‌ناوی (ابراهيم بن فاتك )ه که‌ی بیکه‌ین به نه‌ورۆز(متى ننورز ؟ ) له وڵامدا (ابن فاتك ) پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت کهینێت مه‌به‌سته (الحـلاج) ده‌ڵێت (يوم أصلب )ئه‌وڕۆژه‌ی له‌خاچ ده‌درێم ، چۆن نه‌ورۆز کۆتایی ساڵه وسه‌ره‌تای ساڵێکی تری نوێیه (هو نهاية سنة و بداية سنة جديدة ) بهوشێوهوه نه‌ورۆزی (الحـلاج ) سه‌ره‌تای ژیانێکی تری نوێیه‌تی( هو بداية حياته الثانية ) ئه‌مه بۆچوونی شوێنکهوتهوهکانیهتی له سودان به‌وشێوه‌یه باسی لێوه ده‌که‌ن ،وه‌ک (محمود محمد طه )ی له سێداره‌دراو سه‌رقافله‌ی سۆفیه‌کان .
کاتی له‌سێداره‌دانی (محمود محمد طه )
به‌هه‌مان شێوه سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی مانگی شه‌شی ساڵی 1985 (محمود محمد طه )له‌ته‌مه‌نی حه‌فتا و شه‌ش سالیدا له سێداره ده‌درێت له (الخرطوم)ی پایته‌ختی سودان،
له‌سه‌ر بڕیاری زانایانی سودان چونکه هه‌مان بۆچونه‌کانی (الحـلاج )ی ده‌بێت له تێگه‌یشتن له خوادا و چه‌ندین فه‌توا و بڕیاری بێ بنه‌ما و سه‌یر ده‌دات به ناوی نوێژه‌ن کردنه‌وی ئیسلام .
(الحـلاج) له به‌ناوبانگترین که‌سایه‌تی داده‌نرێت له‌وانه‌ی بانگه‌وازی له‌خوا توانه‌وه‌یان ده‌کرد ، له‌گه‌ڵ به‌یه‌ک بوونی خوا و دروستکراوه‌کان (الحلوليين والاتحاديين ) ،
هۆکاری له‌سێداره‌دانی (الحـلاج) تۆمه‌تبار کرا به کوفر چوار تۆمه‌تی نرا پاڵ تا له‌سێداره درا ،
1 – بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (القرامطة )شیعه‌کانی ئێستای به‌حرین و سوعودیه .
2 – خاوه‌نی ئه‌م گۆته‌یه (أنا الحق )من حه‌قم مه‌به‌ستی خوایه .
3 – شوێن که‌وتوه‌کانی باوه‌ڕیان وابوو (الحـلاج)خوایه .
4 – ڕه‌د کردنه‌وه‌ی واجب بوونی حه‌ج.
زانایانی ئه‌و سه‌رده‌م هه‌موویان یه‌ک ده‌نگ بوون له به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیسلام و کافر بونی بۆیه بڕیاری له‌سێداره‌دانی بڕیارێکی شه‌ڕعی گشتی بوو (وأجمع علما‌ء عصره على قتله بسبب ما نقل عنه من الكفر والزندقة ) به‌ڵام گاوره‌کان به‌رگری لێ ده‌که‌ن و به که‌سێکی زۆر لێ کراو باسی لێوه ده‌که‌ن ،
مامه سۆفیش به ئهویلیا مه‌زه‌نده‌ی ده‌کات .
که‌سێکی کپ و مۆن بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توندوو عیناد و خۆ بهگهورهگر بووه ،
خاوه‌نی کتبی (الطواسين)ه وا دیاره گاوره‌کان زۆر گرینگی پێ ده‌ده‌ن چونکه هه‌مان بیر و بۆچوونی ئه‌وانی بووه له یه‌ک بوونی دروستکرا و دروستکه‌ر ، نوسه‌ری (المستشرق)ی فه‌ڕه‌نسی (ماسنيون) چاوی بۆ له پهرتوکهکی خشاندوه و ته‌حقیقی بۆ لێ کردوه و بۆی له چاپ داوه وه‌هه‌روه‌ها ( بولس نويا اليسوعي)ش بيروت، 1972مـ
له گۆته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی (الحـلاج )ی ناوداری سۆفی
گۆته‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی زۆرن به‌ڵک و گۆته‌ی کوفری که خاوه‌نی پێ له ئیسلام ده‌رده‌چێت وچه‌ند گۆته‌یه‌کی ده‌خه‌مه به‌رچاوو.
بۆنمونه :
(وما كان في أهل السما‌ء موحد مثل إبليس) له جێ نیشینانی ئاسمان که‌سیان وه‌ک (إبليس ) یه‌ک خوا په‌رست نه‌بوو.
( من زعم انه يوحد الله فقد أشرك ) طواسين الحلاج 21 - 52 ئه‌وه‌ی بڵێ من خوا به ته‌نها ده‌زانم ئه‌وه هه‌واڵی بۆخوا بڕیار دا ، مه‌به‌ستی دروستکراو دروستکه‌ر یه‌که‌ن نابێت له‌یه‌ک جیا ببنه‌وه ئه‌مه‌ش له ئاینه دهسکارکراوهکهی گاوره‌کانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه گوایه پێغه‌مبه‌ری خوا ( عیسا) درودی خوای له‌سه‌ر بێت کوڕی خوایه‌و له‌خواش تێواوهتهوه و خواشه .
وه کوڕه خوشکی (الحـلاج) ده‌ڵێت نوسراوێکم بینی به پێنوسی خاڵم (من فرّق بين الإيمان والكفر فقد كفر) طواسين الحلاج 56 ئه‌وه‌ی جیاوازی بخاته نێوان ئیمان و کوفردا ئه‌وا کافر ده‌بێت .
به‌ڵام له‌وانه‌یه سۆفیه‌ک یان کادیرێکیان بڵێت ئێمه شوێن که‌وته‌ی حلاج نین وه ئه‌مه بیر‌و و باوه‌ڕی ئێمه نیه .
له وه‌ڵامی ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا ئه‌و ههڵخهڵهتاوانهدا یان ههڵخهڵهتێنهرانهدا ده‌ڵیین ماڵێکتان نیه ئه‌گه‌ر (إحياء علوم الدين)ی تێدا نه‌بێت ئینجا پێم خۆشه سه‌یری به‌رگی یه‌که‌می بکه‌ن ڵاپه‌ڕه‌ی (1/254 ) بزانه ئیمام (أبو حامد الغزالي ) چ ده‌ڵێت که پێشهواتانه وه مه‌نهه‌جی سه‌ره‌کیتانه بۆ وه‌رگرتنی زانست و زانیاریتان .
ده‌ڵێت : (فمن عرف الحق رآه في كل شي‌ء، إذ كل شي‌ء فهو منه وإليه وبه وله، فهو الكل على التحقيق ) ئه‌وه‌ی خوا بناسێت له هه‌موو شتێکدا ده‌یبینیت ، چونکه هه‌موو شتێک له خوایه وه بۆ ئهودهگهڕێتهوه وه به ئه‌وه‌وه‌یه وه بۆ ئه‌وه ، ئه‌گه‌ر وه‌ک لێکۆلینه‌وه خوا هه‌موو شتێکه . خوا په‌نامان بدات له‌و بیرۆکه‌یه .
دواتر باس له ئیمام (الغزالي )یش ده‌کین تۆزێک (إحياء علوم الدين ) سه‌را و ژێر ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو موسوڵمانێک بزانیت چی تیایه وه بۆ ئیمامی (الغزالي ) له دوا ته‌مه‌نیدا ته‌وبه ده‌کات له‌و ڕێبازه و له‌سه‌ر سوننه و قورئاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ر ده‌ستی په‌روه‌ردیگار.
موسوڵمانی به‌ڕێز مه‌گه‌ر ئه‌م جۆره بیر و باوه‌ڕه ته‌وای لادان نیه له ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ؟؟؟
ئینجا بابزانین زانایانی ئیسلام چۆن باسیان لێوه کردوه :
ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنی حه‌لاجی دا‌و تا لیژنه‌یه‌کی بۆ پێکهێناو بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌رچوو دادپه‌روه‌ر(أبو عمر محمد بن يوسف المالكي)ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ،
(ابن كثير) له په‌رتوکه ناوداره‌که‌یدا (البداية والنهاية) مه‌دحی ئه‌و قازیه به‌ڕێزه ده‌کات و ده‌فه‌رموێت (وكان من أكبر صواب أحكامه وأصوبها قَتْلَهُ الحسين بن منصور الحلاج) له گه‌وره‌ترین کاربهجێیهکانی ئه‌و دادپه‌روه‌ره دروسترین بڕیاری له‌سێداره‌دانی (حسين بن منصور الحلاج )ه البداية والنهاية 11/172
وه شێخی ئیسلام (ابن تيمية) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ، ده‌فه‌رمووێت (مَنْ اعْتَقَدَ مَا يَعْتَقِدُهُ الْحَلاجُ مِنْ الْمَقَالاتِ الَّتِي قُتِلَ الْحَلاجُ عَلَيْهَا فَهُوَ كَافِرٌ مُرْتَدٌّ ...) مجموع الفتاوى ( 2/480 )
واتا : ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به بڕوای (الحلاج ) هه‌بێت له‌و گۆتراوانهی له‌سه‌ری له سێداره‌دراوه ئه‌وکه‌سه کافره هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه له‌ئیسلام .
وه (الإمام الذهبي) له په‌رتوکی (سير أعلام النبلا‌ء)دا ده‌فه‌رموێت (كانت له بداية جيدة وتأله وتصوف ، ثم انسلخ من الدين) (سير أعلام النبلا‌ء: 14/327)
واتا : سه‌رتایه‌کی چاکی بوو له سه‌ره‌تادا دواتر داوی خوایه‌تی کردوو بوو به‌سۆفی و له دین ده‌رچوو .
.
ده‌توانیت له‌م سه‌رچاوانه‌دا زیاتر که‌لک وه‌رگریت سه‌باره‌ت به حه‌لاج
{ تاريخ بغداد للخطيب البغدادي ( 8/112-141) . المنتظم لابن الجوزي ( 13/201-206) . سير أعلام النبلا‌ء للذهبي ( 14 / 313-354 ) . البداية والنهاية لابن كثير ( 11/132-144) }
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زانا‌و ناودارانی سۆفیهکهن به‌رگری لێ ده‌که‌ن و ووته‌کانی به شتێکی پیرۆز دێننه‌وه له په‌رتوکه‌کانیان به‌تایبه‌تی له باسی بیر و باوه‌ڕدا ،
له پێشان ووته‌کانیان ده‌گواسته‌وه له باس و خواسیان یان له په‌رتوکه‌کانیان به‌ڵام ناویان نه‌ده‌هێنا بۆ نمونه : (أبي بكر محمد الكلاباذي ) له په‌رتوکی (التعرف على مذهب أهل التصوف )دا ده‌ڵێت (قال أحد الكبراء ) واتا : یه‌که‌ک له گه‌وره‌کان ده‌فه‌رموێت به‌م شێوه‌یه گۆته‌کانی ده‌کاته سه‌رچاوه به‌ڵام ناوی ناهێنێت ئه‌مه له‌گه‌ڵ (الحـلاج)یه‌تی ،
وه (السراج الطوسي ) له په‌رتوکی (اللمع ) زیاتر له په‌نجا شوێن گۆته‌کانی(الحـلاج) دێنێته‌وه به‌م شێوه‌یه (قال بعضهم ) یان (قال القائل ) که‌چی ناوی ناهێنن،
به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می کۆچی به‌ولاوه ئیتر ناوی ده‌رده‌که‌وێت له په‌رتوکی سۆفیه‌کان و مه‌دح و سه‌نای بۆ ده‌که‌ن وه‌ک (أبو حامد الغزالي) وه ( ابن عربي ) وه (عبد الغني النابلسي ) ،
به‌هه‌رحاڵ نزیکه‌ی دوو سه‌د ساڵ ناوی نه‌ما و سڕایه‌وه دواتر به‌ناو ده‌رکه‌وته‌وه و له‌سه‌رده‌می ئێستاشماندا هه‌ر باس ناکرێت به‌ڵکو به شه‌هید مه‌زه‌ندی ده‌که‌ن و په‌رتوکی له‌سه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه،
وه‌ک (طه عبد الباقي سرور ) په‌رتوکێک بڵاو ده‌کاته‌وه به‌ناوی (الحلاج شهيد التصوف الإسلامي )،
وه (قاسم محمد عباس ) به‌ناونیشانی (الحلاج - الاعمال الكاملة )،
وه(سامي مكارم) به ناونیشانی (الحلاج في ما ورا‌ء المعنى والخط واللون ) له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده زانایانی سه‌رده‌می خۆی به کافر و هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌دین لهقهلهمیاندا و له‌سێداره‌درا ئێستا شه‌هیده و به شه‌هید مه‌زه‌نده‌ی ده‌که‌ن .
ولا حول ولا قوة الا بالله العلي العضيم
ئه‌وه‌نده به‌سه ماڵپه‌ڕی گاوه‌ره‌کان به که‌سێکی پیرۆز باسی بکه‌ن و بڵێن باوه‌ڕی به خوایه‌تی (المسیح) بوه‌و دێره شیعره‌که‌شی ده‌هێننه‌وه له دوا هه‌ناسه‌ی که له سێداره دراوه له‌سه‌ر بڕیاری خه‌لیفه (المقتدر بالله)
ألا ابلغ أحبائي بأني
ركبت البحرة وانكسر السفينة
على دين الصليب يكون موتي
ولا البطحا أريد ولا المدينة
(البطحا )واتا مه‌ککه ی پیرۆز وه (المدينة )مه‌دینه‌ی پیرۆز شاری پێغه‌مبه‌ر.
( القديس ) الحسين بن منصور الحلاج
ئینجا سه‌یر له‌وه‌یه ئه‌مه شه‌هیدی ته‌ریقه‌یه و گه‌وره کاسایه‌تی سۆفیهته .
هه‌ر له ناودارانی ئه‌م گروپه‌یاندا بۆ بابه‌تی ئاینده باس له (السهروردي)ی ده‌که‌ین و بۆ له‌سێداره‌دراوه به بڕیاری سه‌رکه‌رده‌ی کورد (صلاح ا‌لدین)ی ئه‌یوبی .
{ وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم }