27/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بادی: توركیا ھاوپه‌یمانی ستراتیژی عێراقه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی كاری نێوان توركیا و عێراق كرد و له میانی وتارێكدا وتی "مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه بهھێزتركردن و فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیایه له بواری ئابووریی، بازرگانی ، سه‌ربازی و هه‌واڵگریدا" .
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "توركیا یه‌كێك له‌دراوسێ گرنگه‌كان و ھاوپه‌یمانی ستراتیژی عێراقه و ھه‌میشه له وڵاته‌كه‌مان ئه‌وله‌ویه‌ت به كۆمپانیا توركییه‌كان دراوه و ھیچ كات نامانه‌وێت ھیچ جۆره خراپییه‌ك به‌رامبه‌ر به كۆمپانیا توركییه‌كان بكرێت و داواكارین سه‌رمایه‌دارانی تورك به شێوه‌یه‌كی چالاك بێنه نێو بازاڕه‌كانی عێراقه‌وه".