26/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد
دكتۆر عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران له میانی سه‌ردانی كردنی بۆ وولاَتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینی به‌رواری 2014/12/26 له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان .
دكتۆر عه‌لی لاریجانی و وه‌فدی یاوه‌ری له‌لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م و صاڵح و چه‌ند به‌رپرسێكی بالاَی حیزبی پێشوازی لێ كرا . هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ، له شاری سلێمانی سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق كرد و له‌نزیكه‌وه ڕه‌وشی ته‌ندروستی پرسی . له‌و سه‌ردانه‌یدا باس له ڕۆڵی هه‌ر دوولا كرا له‌ڕوی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئه‌منی دا و لاریجانی ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی كرد له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا .
هه‌روه‌ها دكتۆر لاریجانی چاوی به چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی بالاَی حزبی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان كه‌وت .