دادگای بەغدا سزای بەرپرسێكی پارتی دەدات
26/12/2014 نوسەر: bzavpress

دادگای بەغدا سزای بەرپرسێكی پارتی دەدات

 
لەبەیاننامەیەكدا فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی نەزاهە رایگەیاند "ئەمڕۆ دادگای كەتنی رەسافە بەغیابی سزای سێ‌ ساڵ زیندانی بروسك نوری شاوەیس ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و ئەمینداری پێشووی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ بەپێی ماددەی 331 لەیاسای سزادانی عێراقی دەركردووە".
 
بەپێی بەیاننامەكە ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی "تۆمەتبارە بەهەدەردانی پارە، هەروەها ئەنجامدانی چەند گرێبەستێكی نایاسایی لەگەڵ كۆمپانیای حسین وەكیل".
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە دەبوو كۆمپانایەكە ١٠٠٠ جهازی لاسلكی و پاتریەكانی بەهەمان ژمارە و ئامێری میتر جۆری مۆتێریلا بەنرخی ٤٩٣،٢٨٧،٥ دولار بدات بە وەزارەتی بەرگری، بەڵام نەدراوە"