25/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تۆمارێکی دەنگی تێوەگلانی ئەردۆگان دەخاتەڕوو
مستەفا سەیفوڵا کلیچ رۆژنامەنووس رایگەیاند: چەند تۆمارێکی دەنگیی لایە کە بەڵگەیە بۆئەوەی کە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، تێوەگلاوە لە ھاوکاریکردنی چەکدارانی داعش لە دژی کورد، وتیشی: بڕیاروایە بەم نزیکانە ئەو تۆمارە دەنگییانە لە دادگای لاھای نێودەوڵەتی بڵاوبکرێتەوە.
رۆژنامەنووسە تورکەکە باسی لەوەشکردووە کە، لە یەکێک لە تۆمارە دەنگییەکاندا سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و راوێژکاری دەزگای ھەواڵگریی تورکیا گفتوگۆیان لەبارەی ھاوکاریکردنی داعش کردووە لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عێراق و سوریادا.