25/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری بەرگری داوایەكی مالیكی رەتدەکاتەوە
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی بەرگری عێراق رایدەگەیەنیت "مالكی یەكێك لە راوێژكارانی خۆی بۆلای محەمەد سالم غەبان وەزیری بەرگری ناردووە بۆ ئەوەی دۆسیەی برازایەكی هەڵوەشێنێتەوە كە پێشتر پۆستەكەی خۆی بەخراپە بەكارهێناوە و پارەی لە خەڵكی وەردەگرد و بەشێوازێكی ناشارستانی مامەڵەی لەگەڵ ژنە پۆلیسەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی كەربەلا كردووە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكردووە" كە وەزیری بەرگری داواكەی رەتكردۆتەوە و سوور بووە لەسەر ئەوەی كە دەبێت یاسا سەروەر بێت و تاوانبار بەسزای خۆی بگات".