24/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڤاری بزاڤ ستایشی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌كات
به‌هۆی به‌ده‌مه‌وه هاتنی كێشه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رنوسه‌ر، گۆڤاری بزاڤ ستایشی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شاندێكی گۆڤاری بزاڤ كه‌پێكهاتبوون له (دلێر عه‌بدوڵڵا) سه‌رنوسه‌رو (كاروان ره‌حمان) به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی، سه‌ردانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی كرد.
شانده‌كه‌ی بزاڤ له‌لایه‌ن كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكاوه به‌خێرهاتن كرا‌و له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤه‌وه گفتوگۆكرا.
له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ، نامه‌ی سوپاس‌و پێزانینی گۆڤاره‌كه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكا كرد كه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو.
د.ع