له‌دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن چهكدارانیهوه ، داعش وێنه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌وانه ئوردونییهی بلاَوكردهوه .
چه‌كدارانی داعش فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان له سوریا ئه‌خاته خواره‌وه و دواتر فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كه خه‌ڵكی وولاَتی ئوردونه به‌دیل ده‌گرێت ، و پاشان وێنه‌كه‌ش بلاَو ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی خۆیه‌وه به‌دیل گیراوه .
ڕێكخراوی داعش له‌ڕێگه‌ی بلاَوكراوهیهكی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمهلاَیهتییهكانی وه‌كو فه‌يس بووك و تویته‌ر هه‌واڵی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هێزی هاوپه‌یمانان له باشووری ڕۆژههلاَتی ره‌قه‌ی سوریا ڕاگه‌یاند . به‌پێی ئه‌و زانیاری و وێنه‌كان كه رێكخراوی داعش بلاَوی كردوه‌ته‌وه و ناوی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی بلاَو كردووه‌ته‌وه به‌ناوی مه‌عاز سافی یوسف ملازمی یه‌كه‌می فڕۆكه‌وانی جه‌نگی ئوردونه و ڕیكخراوی داعش پشتڕاستی ناوه‌كه ده‌كاته‌وه .
داعش ئه‌وه‌شی خستوه‌ته ڕوو كه فڕۆكه‌كه‌ی به موشه‌كی حه‌راری خستوه‌ته خواره‌وه .