11/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌مه‌سیاییه‌كانی په‌یوه‌ند به په‌كه‌كه
ئاینده‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت حه‌وزه‌كه‌ی نزیك له خۆمانه‌وه، (توركیا، سوریا، ئێران) گه‌مه‌ی سیاسیی و ئاڵوگۆڕه خۆجێی و گشتییه‌كانی په‌یوه‌ند به ماف و ئازدییه‌كان، پرۆسه‌ی ئاشتیی و ئاڵوگۆڕییه ئابوورییه‌كان، كێشه‌ی ڕووخانی ئه‌سه‌د و دوای ئه‌سه‌د، تیشك و ڕمی چڕكراوه‌ی ئیش بۆ كراوی ئه‌مه‌ریكا و گروپی خۆسازاوی ئاینده‌ی دژ به ئێران له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه جیهانییه‌كان، له هه‌واڵ و باسوخواسه‌كانی ئاینده‌ی دوور و نزیكی ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆی گه‌مه‌سیاسییه‌كانی جیهان له نزیك خۆمانه‌وه تا بێـت چڕتر ده‌بێته‌وه، بالاَنسی ئاشتیی و ماف و ئازدییه‌كان و كه‌رتی ئابووریی له هه‌ندێ شوێن گۆڕانی نه‌وعیی به خۆیه‌وه ده‌بینێت و له هه‌ندێ شوێنی دیكه‌ش پاشه‌كشه ده‌كات، هه‌ر لایه‌نه و خه‌ریكی ئه‌و جه‌نگه‌یه، چ به شێوازیی ئاشتیانه، یان جه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ.
گه‌مه‌ی سیاسیی له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا، ولاَتانی زلهێز جارێ دوودڵن، هه‌ر وه‌ك چۆن ولاَتانی نزیك و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ند به سوریاوه، كه‌م تا زۆر، به هه‌ردوو باردا ڕێككه‌وتوون، ئیدی چ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕووخاندنی، یان پشتگیریی لێ‌كردن و له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان و هاوكاریكردنی بۆ مانه‌وه‌ی، لایه‌نی كوردیی و به‌شێكی باش له ئۆپۆزسیۆنی سووری و سیاسه‌تی گشتی ئێستای توركیا و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕووخاندن و درووستكردنی سوریایه‌كی نوێیدان، به‌لاَم ئێران به ئاشكرا‌و و ڕاسته‌خۆ دژی ڕووخانی سوریایه، به‌م جۆره بێت ئێران و به‌شێكی به‌رچاو له ولاَتانی دنیا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سوریادان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه كۆیان ده‌كاته‌وه، به‌لاَم تا ئێستا ئه‌گه‌ری سووریایه‌كی نوێ زیاتره و ڕێككه‌وتنه نزیك و نێوخۆیییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاینده‌ی سوریاوه واقیعی تر و سه‌ركه‌وتووتره، به‌لاَم به زه‌حه‌مه‌ت ئه‌م پرۆسه‌یه كۆتایی دێت، هه‌رچه‌نده ئێستا هه‌رسێ لایه‌نی (توركیا، په‌كه‌كه، هه‌رێمی كوردستان) زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا و ڕه‌نگدانه‌ی ئه‌م مه‌له‌فه‌ش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و كرانه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كورده‌كانی بنده‌ستی خۆی و یه‌كدی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له توركیا و په‌كه‌كه، له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆی توركیا و ئاینده‌ی سوریا، هاوكات هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ماهه‌نگیی و به‌ژه‌وه‌ندیی هه‌یه له‌وباره‌وه، هه‌موو ئه‌م بۆچوون و شیكردنه‌وانه‌ی له مه‌ڕ ئاینده‌ی ناوچه‌كه پێشكه‌وتن به خۆیه‌وه ده‌بینێت، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی لایه‌نه نزیك و نێوخۆییه‌كان باش خۆیان بناسن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی یه‌كدی قه‌بووڵكردن به‌ش بكه‌ن، نه‌وه‌ك تاكلایه‌ن و خۆ لێگۆڕاو بیانه‌وێت ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌كان و گۆڕانكارییه‌كان بقۆزنه‌وه، بۆیه پێویسته ڕاستینه‌ی مێژوو، ئاین، كێشی ئابووری و قه‌ده‌ری جوگرافی هاوبه‌ش ڕه‌چاوبكه‌ن و چیدی چاو له‌م حه‌قیقه‌ته دانه‌خه‌ن.
گه‌مه‌ی سیاسیی په‌یوه‌ست به په‌كه‌كه، له‌سه‌ر ئاینده‌ی توركیایه‌كی نوێ په‌یوه‌سته به پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه، تا چه‌نده ئه‌م پرۆسه‌یه پێشبكه‌وێت، هێنده‌ش ئاینده‌ی سوریا پێشده‌كه‌وێت و هه‌رسێ لایه‌نی ده‌وڵه‌تی توركیای نوێ و په‌كه‌كه و هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوریا به‌گشتی ده‌ڕواته قۆناغێكی نوێی سیاسیی و ئابووریی و په‌یوندییه پێشكه‌وتووه‌كانه‌وه، لایه‌نی ئینَرانیش ده‌بێـت ڕه‌چاوی ئاینده‌یه‌كی دوور بكات و ببینێـت كه كوردی هه‌رچوار ولاَت لێكنزیكبوونه‌وه‌یان زیاتره نه‌وه‌ك جارانی یه‌كتر كوشتن!، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سیاسه‌ت و كه‌شی ئابووریی و گۆڕانه‌كانی جیهان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ڕه‌قه‌می قیاسیان بڕیوه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك سه‌رله‌نوێ خۆی دابڕێژێته‌وه، چونكه هێزی په‌كه‌كه و باڵه‌كانی نێو توركیا و ئه‌وروپاكه‌ی، توركیای خستووه‌ته ژێر مه‌وقیفێكی حه‌ریج و لێده‌رنه‌چووه‌وه!، به قه‌بووڵی ئه‌وه‌ی توركیا ڕازی بێت به پرۆسه‌ی ئاشتیی و داڕشتنه‌وه‌ی توركیایه‌كی نوێ و ڕێككه‌وتنیش له‌سه‌ر ئاینده سوریا.