چین و رووسیا رێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆدەكەن
23/12/2014 نوسەر: bzavpress

چین و رووسیا رێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆدەكەن


ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو وڵاتی چین و رووسیا رێککەوتنێکی وزەیان واژۆکرد بە مەبەستی هاوکاریکردنی یەکتر و گواستنەوەی گازی سرووشتی لە رێگای رۆژهەڵاتەوە.

وڵاتی چین ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی ھاوکاری دارایی ڕوسیا بکات. "وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابورییەی بەرۆکی روسیای گرتۆتەوە، حکومەتی چین ئامادەیە ھەموو ھاوکارییەکی دارایی و ئابوری روسیا بکات. 
وەزیری دەرەوەی چین ئاشکراشیکرد، بۆ ئەوەی چارەسەری دابەزینی بەھای دراوی ڕۆبلی روسی بکەین ھەوڵدەدەین مامەڵە بازرگانییەکانمان لەگەڵ مۆسکۆ زیاتر بکەین و دراوی چینی بەکاربھێنین.
جێی ئاماژەیە لە ئێستادا بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و ئەو سزا ئابورییانەی کە ئەمریکاو یەکیتی ئەوروپا بەھۆی قەیرانی ئوکرانیاوە سەپاندویانە بەسەر روسیادا ئابوری ئەو وڵاتە توشی گرفت بۆتەوەو بەھای دراوی ڕۆبڵ بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.