جگه له‌وه‌ی ده‌بنه فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه به‌ڵكو خزمه‌تی پێشوویان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت .
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه كۆپییه‌كی بۆ (بزاڤ پرێس) نێردراوه ، سه‌فا موسه‌وی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ، ڕایگه‌یاندووه : (( هه‌وڵی زۆرمانداوه و چه‌ندین هه‌نگاومان ناوه و ڕێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی پێویستی به ده‌ركردنی فه‌رمانێكی كارگێڕییه، هه‌روه‌ها جگه له‌مه‌ش هه‌موو كارمه‌نده‌كان سه‌رجه‌م ماوه‌ی كار كردنیان به‌گرێبه‌ست به خزمه‌ت بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت)) .
هه‌روه‌ها موسه‌وی دوپاتیكرده‌وه كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، له هه‌وڵن بۆ ئه‌وه‌ی بڕی پاره‌ی پێویست بۆ كۆمیسیۆن و دامه‌زراندنی ئه‌و كارمه‌ندانه به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ئاماده بكه‌ن . له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ساڵی 2005 ده‌ستی پێ كردووه له‌و كاته‌شدا تا ئێسته چه‌ندین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گرێبه‌ست دامه‌زراون و هه‌ڵبژارندن بۆ هه‌ڵبژارن بۆیان نوێ ده‌كرێته‌وه . هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی ئه‌م كۆمیسیۆنه كه به‌شێكیان له هه‌رێمی كوردستان دان ، له‌م بڕیاره سودمه‌ند ده‌بن چونكه به‌شێوه‌ی كاتی ده‌وامیان كردووه و سالاَنه بۆیان نوێ كراوه‌ته‌وه ئه‌و گرێبه‌سته كه وه‌ك كارمه‌ند له ئۆفیس و ناوه‌نده‌كانی قه‌زا و ناحییه‌كان ده‌وامیان كردووه .