ئه‌ردۆگان هۆشداری دروستبوونی كیانی كوردی ده‌دات لە باکووری سوریا
22/12/2014 نوسەر: bzavpress

ئه‌ردۆگان هۆشداری دروستبوونی كیانی كوردی ده‌دات لە باکووری سوریا

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا هۆشداریدا له‌باره‌ی دروستبوونی كیانی كوردی له‌باكوری سوریاو رایگه‌یاند كه‌ دروستبوونی ئه‌و كیانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابووری ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌ستانبوڵ به‌رێوه‌چوو، ئه‌ردۆگان ره‌خنه‌ی له‌وڵاتانی خۆرئاوا گرتووه‌و رایگه‌یاندووه‌" ته‌نیا ته‌ركیزیان له‌سه‌ر كۆبانێی (وه‌ك خۆی وتویه‌تی كه‌سی تێدا نییه‌) به‌ڵام چاویان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ داخستووه‌ كه‌ له‌حه‌له‌ب ده‌گوزه‌رێت.