22/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی دواخرا
وەک بریار بوو لەمانگی دوانزەی ئەمساڵدا کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی سێیەمی خۆی ببەستێت بەڵام سەرکردایەتی ئەو حیزبە بەستنی کۆنگرەی بۆ ساڵی داهاتوو دواخست.
ئەمرۆ لەشاری هەولێر ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، بەپێی زانیاریەکانی "بزاڤ پرێس" تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی راپۆرتی لیژنەی ئامادەکاری بوو بۆ کۆنگرە، ئەوەش زانراوە دوابەدوای هەڵسەنگاندنی راپۆرتی لیژنەکە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەوەی راگەیاندووە کە لەبەرئەوەی بەشێک لە ئۆرگان و دهزگاكان كۆبونهوهی گشتیان بۆ ئهنجام نهدراوهکۆنگرە بۆ ساڵی ئایندە دوادەخرێت..
لە 2014/9/9 لەكۆبونهوهی فراوانی كادیرانی پێشكهوتوی كۆمهڵ بریاردرا کۆنگرە لەمانگی دوانزەی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت بەڵام ئەو وادەیەش خەریکە تێدەقەرێت و سەرکردایەتی ئەو حیزبەش بۆ ساڵی ئایندەی دواخست.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە سەرەتاکانی 2000 وەک هێزێکی ئیسلامی، سیاسی خۆی راگەیاندووەو لەوکاتەوە دوو کۆنگرەی ئەنجامداوە مامۆستا علی باپیر دامەزرێنەرو ئەمیری ئەو حیزبەیە.