11/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی شه‌ڕه ئاو ئه‌نجام ده‌درێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ له پاركی ئازادی شاری سلێمانی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی شه‌ڕه ئاو ئه‌نجام بدرێت،رێكخه‌رانی فیستیڤاڵه‌كه‌ش رایانگهیاندههموو ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردووه.
رێكخه‌رانی ڤیستیڤاڵه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه دا كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی 11 ی ئاب، له یه‌كێك له باخچه‌كانی نزیك شانۆی رۆمان له پاركی ئازادی، به هه‌ڵدانی ئاو له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی و به موزیكه‌وه ده‌ستپێده‌كات، دواتریش به‌شداربوان به ده‌مانچه‌ی ئاوی و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تر شه‌ڕه ئاوه‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
هاوكات چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به ڤیستیڤاڵه ئاماده‌كاری یان كردوه و له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی ڤیستیڤاڵه‌كه ئاماده‌یی یان هه‌یه، له‌وانه نوێنه‌ری ته‌ندروستی، به چه‌ند ئه‌مبوڵانسێك كه تیمی فریاگوزاری و سه‌رجه‌م ئامێره پزیشكییه خێراكانی تێدایه.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، هه‌ڵده‌ستن به دابینكردنی چه‌ند ته‌نكه‌رێكی ئاو بۆ فێستیڤاڵه‌كه.
رێكخه‌رانی ڤیستیڤاڵه‌كه داواكارن له‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌شداری له فێستیڤاڵه ده‌كه‌ن، شتی ره‌ق به‌كارنه‌هێنن، بۆئه‌وه‌ی تووشی به‌ركه‌وتن و شكان نه‌بن، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ بێ جیاوازی به‌شداریی بكه‌ن .