ئه‌م گۆڕانكاریانه له زمانی كه‌ناڵه‌كه‌دا دوای دیدارێكی نێوان عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و نوێنه‌ری میری قه‌ته‌ر دێت له‌قاهیره كه نێرده‌ی پادشای سعودیه ئاماده‌ی دیداره‌كه بووه.
له‌دوای ئه‌م دیداره‌وه كه‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌لجه‌زیره میسر" له هه‌واڵه‌كانیدا عه‌بدولفه‌تاح سیسی به (سه‌رۆك سیسی) ناو هێناوه كه پێشتر‌و له‌سه‌روبه‌ندی له‌كارخستنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته له یولیوی 2013دا، به "سه‌ركرده‌ی كوده‌تای سه‌ربازی" ناوی ده‌هێنا و دواتر‌و پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر، عه‌بدلفه‌تاح سیسی به (یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی دوای كوده‌تا) ناو ده‌برا.
له‌ئێستاداو به‌درێژایی ماوه‌ی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، ناوی سیسی وه‌ك سه‌رۆكی میسر‌و و سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك سیسی ده‌هێنێت.