21/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی شەوی یەڵدا
لەدێر زەمانەوە خەڵکی ئێران و کۆمەڵگاکانی چواردەوەری، لە سەرەتای وەرزی زستاندا یادێک دەکەنەوە کە بە شەوی چلە یاخود شەوی یەڵدا ناو دەبرێت، کە لە ئێران و ووڵاتانی دەوروبەری دا بە شەوی یەڵدا بەناوبانگە. یاخود بەشەوی شۆڕشی زستان بەناوبانگە.
هەندێک کەس لەو باوەڕەدان کە یادکردنەوەی شەوی چلە بۆ لابردنی دەردوبەڵاو شوومی شەوەکەیە، بەڵام لە مێژووی کۆنی ئێراندا هیچ شەوو ڕۆژێک بە شوم دانەنراوە.
یادی شەوی چلە یاخود یەڵدا هەروەک زۆربەی زۆری یادەکانی دیکەی میللەتانی ئێران سەرچاوەو ڕەگ و ڕێشەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ڕوداوەکانی کەیهانی.
ڕۆژ لە سوڕی ساڵانەی خۆیدا لە کۆتایی پایزدا دەگاتە نزمترین خاڵی باشوری خۆرهەڵاتی گۆی زەوی کە دەبێتە هۆی کورت بوونەوەی ڕۆژ و زیاد بوونی کاتی تاریکی شەو، بەڵام لە سەرەتای زستان (شۆڕشی زستان) خۆر دەگەڕێتەوە بۆ باکوری خۆرهەڵات کە ئەنجامەکەی دەبێتە هۆی درێژبوونەی ڕۆژو زیاد بوونی ڕووناکی کورتبوونەوەی شەوگار.
بە عیبارەتێکی کە..
لە ماوەی شەش مانگدا واتا لە سەرەتای هاوین تاکو سەرەتای پاییز خۆر کەمێک لە خوار جێاگی ڕۆژی پێشووتری هەڵدێت، تا لە سەرەتای وەرزی زستاندا دەگاتە نزمترین پلە بە مەودای ٥/٢٣ دەرەجە لە ڕۆژهەڵات یاخود هێڵی ئیستیوا، لەم ڕۆژە بەدواوە شوێنی هەڵهاتنی خۆر پێچەوانە دەبێتەوە دوبارە دەچێتەوە ئەو جێگایەی کەلە سەرەتای هاویندا هەڵهاتووە، لە یەکەم ڕۆژی زستان بەدواوە خۆر دەگەڕێتەوە بۆ باکوری خۆرهەڵات و درێژبوونەوەی ڕۆژ.
ئەم ڕووداوی گۆڕانکاری و جێ گۆرێکی هەڵهاتنی خۆرە لە کۆندا بە لەدایکبوونەوەی دووبارەی خۆر دەزانراو ئەو شەوەیان لا پیرۆزو یادیان دەکردەوە.
لە کۆندا یادکردنەوەی ئەم شەویان زۆر لا گرنگی بووە، بە جۆرێک کە ئەو شەوە تا بەیانی نەخەوتوون تا هەڵهانتی خۆریان بینیوە، بەجۆرێک یادیان دەکردەوە کە دەبوو بەتەمەنەکان و گەورەکانی ناو خێزانەکان ئامادەبوونایە کە ئاماژە بوو بۆ بەتەمەنی خۆر تا لە هەڵهاتنیدا دووبارە لەدایک دەبویەوە، لەم شەوەدا خواردنێکی خۆریان دادەنا بۆ ئەوەی بتوانن تا بەرەبەیان و هەڵهاتنی خۆر بە بێداری بمێننەوە. ئەو خواردنانەشی کە دادەنران بریتی بوون لە هەنارو، شوتی و سنجد کە ڕەنگەکانیان سوورە کە بە سوری ڕەنگی خۆریان دەشوبهێنن.
زۆربەی ئاینەکان ئاماژەیەکی ئایینیان داوە بە شەوی یەڵداو تێکەڵی بیروباوەڕی خەڵکیان کردووە، لە ئایینی میترا (لە دواییدا بەناوی کیش مهر)، یەکەمین ڕۆژی وەرزی زستان بەنای (خورە روز) یاخود (خورشید روز)، ڕۆژی لەدایک بوونی میهر و یەکەمین ڕۆژی ساڵی تازە دادەنرا کە ئێستا تێکەڵ کراوە لەگەڵ مێژووی زاینی کە درێژەپێدەری ڕۆژمێری (گاهشماری) میتراییە و نزیکەی ٤٠٠ساڵ پێش میلاد دروست بووە.
مەزهەب و گروپە جیاجیاکانی ناو ئایینی کریستیان ڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح عسی (علیە السلام) دەگەڕێننەوە بۆ ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی نزیک دەستپێکی یەکەم ڕۆژی وەرزی زستان، بۆیە هەر لەو کاتەدا جەژن دەگێڕن بەناوی جەژنی (کریسمس). کە ئەم یادەش دەگەڕێتەوە بۆ ئایینی میترایی کەلە ڕۆژمێری کۆنی سیستانی دا ئاماژەی پێکراوەو بە سەرەتایی ساڵی نوێ یەکەم ڕۆژی زستان بووەو یەکەم مانگی ئەوانیش لە ڕۆژمێردا بەناوی (کریست) بووە. بۆیە ئێستا یادەکەیان ناوناوە کریسمس.
ئەبو ریحان بیرونی لە کتێبی (آثار الباقیة)دا باسی دەکاتو دەڵێت: مەبەست لە زاینی،لەدایك بوونی خۆرە ، ناونانی یەکەم مانگی ساڵ لە وەرزی زستاندا بە مانگی (دی) بەواتای (دادار/خوداوەند) لە بیروباوەڕی ئایینی میرایی یەوە سەرچاوەی گرتووە.
یەکەم ڕۆژی زستان لەلای پەیڕەوانی مەزدەک کە بە پاڵەوانی گەورەی نەتەوەی ئێران بووە کە یەکەم ڕۆژی زستانی زۆر لا پیرۆز و گەورە بووە کە بە ڕۆژی خوڕەم ناوی بردووە، ئەم ڕۆژمێریە تا ئێستاش لە هەندێک ناوچەی وەک پامیر و بەدەخشان (باکوری ئەفغانستان و باشوری تاجیکستان) کاری پێدەکرێتو یەکەم ڕۆژی زستان بە سەرەتایی ساڵی تازە هەژمار دەکرێت.
هەروەها لە ڕۆژمێری کۆنی ئەرمەنیەکاندا یەکەم ڕۆژی زستانیان بەسەرەتایی ساڵیکی نوێ داناوەو مانگی یەکەمی ساڵیش ناوی (ناواسارد) بووە کە سەرچاوەی ئەم ووشەیە لە ووشەی (نوسرذە)وە وەگیراوە کە واتای ساڵی نوێ دەگەیەنێت.
هەرچەند بەڕێوەبردن و یادکردنەوەی شەوی یەلدا لە ئایینی زەردەشتی دا پێشوازی لێنەکراو بەهیچ شیوەیەک ئەم یادە نەدەکرایەوە، بەڵام لەم کۆتاییانەدا لەگەڵ میللەتانی تری ئێراندا ئەەم یادە دەکەنوە.