21/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆباما: گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌بێت دابخرێت
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا باس له به‌ندینخانه‌ی گوانتانامۆی كردووه و ڕایگه‌یاند "به كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌بێت و زیان به په‌یوه‌ندیه‌كانی واشنتۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوكاره گرنگه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه‌ئه‌و به‌ندیخانه‌یه جۆرێك له چاونه‌ترسی داوه‌ته لایه‌نگرانی توندوتیژی بۆیه داوای كرد ئه‌و به‌ندیخانه‌یه به‌ته‌واوه‌تی دابخرێت.
ئۆباما ره‌خنه‌ی له‌و یاسایه گرت كه ڕێگه ده‌دات ئه‌و به‌ندینخانه‌یه به كراوه‌یی بمێنێته‌وه و قه‌ده‌غه‌ی كردووه كه سزادراوان ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه بكرێن و ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه هه‌موو كاتێك له‌دژی ئه‌و سنورداركردنانه بووه و له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یدا كار ده‌كات.