19/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لەناوبردنی داعش سێ ساڵی دەوێت
جێمس تێری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە پینتاگۆن بەڕێوەچوو وتی "توانراوە بە شێوەیەكی سەركەوتووانە پێشڕەویەكانی داعش لە رووی جوگرافییەوە رابگرین بەڵام شەڕی داعش ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت".
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی داعش ئاماژهی بهوهكرد :"پێموایە داعش ئێستا وەستاوە و دەیەوێت بەو چەكانەی كە لە دەستی ماوەتەوە بەرگری لەخۆیان بكەن. ئێستا لە دابین كردنی ئامێری پەیوەندی و ئامێرەكانی دیكە كێشەیان ھەیە".
فەرماندەكە ئهوهشی خستهڕوو "بۆ بەرەنگاربوونەوە لە دژی داعش پێویستە ھێزەكانی ئاسایش لە عێراق بە ھێز بكرێن هەروەها بە مەبەستی مەشق، راھێنان و راوێژكاری پێكردنیان 1500 سەربازی ئەمریكی لە ھەفتەی داھاتوو دەنێردرێتە عێراق".