19/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عاسم جیهاد: ناچارین به‌رهه‌مێهان و هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاد بكه‌ین
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ناچارین به‌رهه‌مێهان و هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاد بكه‌ین، وتیشی: بۆ پشتوانی بودجه‌ی عیراق له‌ماوه‌ی داهاتوودا بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه.
به‌هۆی بڕیاری رێكخراوی ئۆپیكه‌وه،و كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی به‌هه‌مهێنانی نه‌وت كه 31 ملیۆن به‌رمیله له‌رۆژێكداو دوای ئه‌وه‌ی سعودیه وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه رازی نه‌بوو بڕی به‌رهه‌مهێنان كه‌مبكاته‌وه، نرخی به‌رمیل نه‌وت له 120 دۆلاره‌وه گه‌یشتۆته سه‌ر 67 دۆلار‌و به‌مه‌ش بودجه‌ی زۆرێك له ولاتانی پشت به‌ستوو به داهاتی نه‌وت رووبه‌رووی دابه‌زین كردووه له‌وانه‌ش عیراق.