ئەمڕۆ وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكی بەسەرۆكایەتی دانا رۆهرەر باچەرو وەفدرێكی یاوەری سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردو بڕیارە سەردانەكەش چەند رۆژێكیش بخایەنێت.
سەردانی وەفدەكە بۆ ئاگاداربوونە لەبارودۆخی هەرێمی كوردستانو ئەمڕۆش وەفدەكە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوە، كە لەكۆبوونەوەكەدا وەفدەكە بەڵێنیداوە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات.
پێشتریش كۆنگرێسی ئەمریكا لەچەند پرۆژەیەكدا پشتگیری خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیبوو، هەر لەناردنی چەك بۆ هێزی پێشمەرگەو هاوكاریی مرۆیی بۆ ئاوارەكانی هەرێم.