19/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا ئاشكرایكرد كه بڕیاره ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆدهببێتهوه.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردۆته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌و سه‌ردانه‌یدا پرسی نه‌وت و پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی تاوتوێ ده‌كات.