18/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هایڤن بوون بۆگۆڤاری بزاڤ: پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ عێراق
داعش، عێراقییه‌كان ناچار ده‌كات باوه‌ش بۆ ئه‌مریكا بكه‌نه‌وه
كاتێك نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌ساڵی 2009 بڕیاریدا به‌وه‌ی كه ئه‌بێت سوپای ئه‌مریكی له‌عێراق ده‌ست به‌كشانه‌وه بكه‌ن‌و دۆسیه‌ی ئه‌منی راده‌ستی سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق بكرێته‌وه، به‌بڕوای چاودێرانی سیاسی‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێكی ناته‌ندروست‌و خێرابوو، به‌لاَم بڕیاره‌كه خرایه بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌و سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق كشایه‌وه، عێراقیش له‌ماوه‌ی سالاَنی نێوان 2011 بۆ 2014 به‌كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی ئه‌منی گه‌وره تێپه‌ری‌و دواترین شكستیش هێرشی چه‌كدارانی داعش‌و شكستی سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق بوو، كه‌به‌هۆی لاوازی ئه‌وانه‌وه به‌شێكی زۆر له‌ناوچه سونه نشینه‌كان كه‌وته ژێر ده‌سه‌لاَتی چه‌كدارانی داعش‌و له‌ئێستاشدا به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ عێراق‌و وولاَتانی ناوچه‌كه ئه‌ژمارده‌كرێن، ئه‌مریكاش به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و گروپانه بڕیاریدا گورزی سه‌ربازی له‌دژیان بوه‌شێنێت، له‌ئێستاشدا حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌باشی ده‌زانێت كه‌هێزی پیاده ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌داعش بهێنرێت.
مایكڵ هیدین به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌كۆتایی ساڵی 2014 نزیكه‌ی پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێته‌وه بۆ شه‌ڕ له‌دژی داعش، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای ئه‌مریكاش له‌عێراق جه‌نه‌رال (رای ئودیرنو) لای خۆیه‌وه داوای كرد كه‌پێویسته هێزی پیاده ره‌وانه‌ی عێراق بكرێت بۆ جه‌نگی داعش، چونكه به‌بروای ئه‌و بۆردومانی فرۆكه سه‌ربازییه‌كان به‌ته‌نیا ناتوانێت ئه‌و گروپه له‌ناو ببات، ئه‌م پێشنیار‌و داواكارییانه‌ی ئه‌مریكا شه‌قامی عێراقی كردووه به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكان‌و به‌شێكی تریش له‌دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
ڕه‌وتی سه‌در كه‌به‌یه‌كێك له‌ڕه‌وته توندڕه‌وه‌كان له‌عێراق ئه‌ژمارده‌كرێن‌و له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، راسته‌وخۆ له‌دژی ئه‌و جۆره بریاره‌ن‌و له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌م ره‌وته به‌یاننامه‌یه‌كیان بلاَوكرده‌وه كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته گۆڤاری بزاڤ‌و له‌به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكی ره‌وته‌كه موقته‌دا سه‌در ڕایده‌گه‌یه‌نێت (داواكارم كه ئه‌مریكا هێزه‌كانی ڕه‌وانه‌ی عێراق نه‌كاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات بێگومان ئاگری چه‌كداره‌كان ده‌یان سوتێنێت‌و به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان ئێمه ڕووبه‌روویان ده‌وه‌ستینه‌وه، دواجاریش ئه‌وان تووشی په‌شیمانی ده‌بن، هه‌روه‌ك داواكارم له‌حكومه‌تی عێراقی پشت به‌هێزی داگیركه‌ر نه‌به‌ستێت بۆ هیچ كارێك‌و داواكارم له‌چالاكوانی مه‌ده‌نی‌و هاوولاَتیانی عێراق كه‌خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن له‌دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای داگیركه‌ری ئه‌مریكا).
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی ره‌وتی سه‌در بۆته هۆی جولاَنی هه‌ستی لایه‌نگرانی‌و ماوه ماوه له‌ژێر ناونیشانی (نا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داگیركه‌ر بۆ خاكی عێراق) خۆپیشاندان له‌دژی هاتنی سوپای ئه‌مریكا ڕێك ده‌خه‌ن، جه‌نه‌رال هایڤن بون به‌رپرسی پێشووی تیمی پیاده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له‌شه‌قامی عێراقی له‌باره‌ی پێویستیه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌بزاڤی ڕاگه‌یاند (به‌دڵنیایه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پیاده كارێكی پێویسته بۆ عێراق له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی چه‌كداره تیرۆریستیه‌كانی داعش‌و بنبڕكردنیان چاره‌سه‌ر نابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌پێشوودا ئه‌گه‌ر گه‌ڕانی به‌رده‌وامی ئێمه نه‌بووایه وه‌ك هێزی پیاده له‌عێراق به‌ئاسانی نه‌مان ئه‌توانی كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی تیرۆریستی قاعیده بكه‌ین له‌عێراق، چونكه به‌به‌رده‌وامی هێزه‌كانمان به‌دوای ئه‌و چه‌كدارانه‌وه بوون‌و شه‌ڕی رووبه‌روومان له‌گه‌ڵ ده‌كردن، ئێستاش پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر داعش بنبڕ بكرێت رێككه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی عێراقی‌و ئه‌مریكا جێ‌به‌جێ بكرێت، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وولاَت، هیوادارم عێراقیه‌كان نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌نێكی سیاسی‌و وابیرنه‌كه‌نه‌وه كه‌ئه‌مریكا داگیركه‌ره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رابردوو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌به‌رانبه‌ر هێزه ئه‌مریكیه‌كان هه‌بوو، چونكه بینیان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێزه‌كانی عێراق نه‌یانتوانی دۆسیه‌ی ئه‌منی بپارێزن‌و عێراق رووبه‌رووی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه بۆته‌وه‌و هیوادارم به‌هه‌مووان بتوانین به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببینه‌وه).
عالیه نوسه‌یف له‌هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكاو هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق به‌بزاڤی ووت (پێویسته ئه‌مریكا قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و شكست‌و قه‌یرانانه بكاته‌وه كه له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌عێراق بۆ عێراقیه‌كانی دروست كردوو له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی شوێنه‌واره‌كانی دیارن، ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌مریكا ده‌یكات هاوكاری كردنی عێراق نیه بۆ شه‌ڕی داعش، به‌ڵكو پڕ چه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌یه كه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، پێویست بوو ئه‌مریكا سوپای عێراق پڕ چه‌ك بكات ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی عێراقه بۆ ده‌ربازكردنی له‌و قه‌یرانه‌ی رووبه‌رووی بۆته‌وه، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی جگه له‌قه‌یران هیچ شتێكی نوێیان پێ نابێت بۆ عێراقیه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سالاَنی 2003 هه‌تا 2011 بینیمان له‌و هێزانه).
زوهیر ئه‌عره‌جی ئه‌ندامی لیستی عێراقیه له‌باره‌ی پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی ووشكانی سوپای ئه‌مریكا بۆ بزاڤ ووتی (عێراق له‌ئێستادا به‌ده‌ست هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌گروپه چه‌كدارییه تیرۆریستیه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت، وه‌ك ده‌بینین به‌شێكی زۆر له‌پارێزگاكان له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و چه‌كدارو گروپانه‌دایه‌و سوپا‌و هێزی ئه‌منی عێراقیش هیچ بونێكیان نیه له‌و شوێنانه، هه‌ربۆیه به‌بڕوای من گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پیاده‌ی ئه‌مریكا كارێكی پێویسته‌و ئه‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه پێشوزای له‌و پێشنیاره‌ی ئه‌مریكا بكرێت نه‌ك به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه، له‌رێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وولاَتیش ئه‌وه هاتووه كه‌هه‌ركات عێراق پێویستی به‌هاوكاری سه‌ربازی هه‌بوو هاوكاری بكرێت، له‌ئێستادا عێراق پێویستیه‌كی زۆری به‌و هاوكارییه هه‌یه).
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سوپای عێراق كه‌نه‌یویست ناوی بهێنرێت له‌باره‌ی پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پیاده‌و وشكایی ئه‌مریكا به‌بزاڤی ووت (بێگومان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌كاره پێویست‌و زه‌روره‌ته‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی سوپای عێراقی پێویستی به‌سه‌ر له‌نوێ مه‌شق‌و راهێنان‌و رێكخستنه‌وه هه‌یه‌و به‌ته‌نیاش ناتوانێت شه‌ڕی داعش بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌فه‌سێكی تائیفی‌و مه‌زهه‌بی باڵی به‌سه‌ر سوپادا كێشاوه‌و ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌ڵێن نابێت هێزی ئه‌مریكا جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌كه‌ن‌و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه مه‌حاڵه به‌ئاسانی بتوانرێت بنه‌بڕی داعش بكرێت‌و كۆتاییان پێ بهێنرێت).
لای خۆشیه‌وه سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه‌پێویسته ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق‌و هاوكاری سه‌ربازی بكات‌و بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكاش هاوكارییه‌كی باش بوه‌و ئامانجه‌كانی خۆی به‌ووردی پێكاوه، به‌لاَم سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌نێوان پشتیوانی له‌گه‌ڕانه‌وه هێزی پیاده‌ی ئه‌مریكاو به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ڵبژاردووه‌و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت (هاتنی هێزی وشكانی بیانی بۆ عێراق پێویست نیه‌و نه‌وه‌ك پێویست نیه به‌ڵكو ئێمه ئه‌وانمان ناوێت‌و ڕێگه ناده‌ین بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه، له‌ئێستادا بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا ئامانجه‌كانی خۆی ده‌پێكێت‌و پێویست به‌هاتنی هێز ناكات).
به‌لاَم دواجار هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای ئه‌نبار كه‌نزیكه‌ی 260 كم له‌پایته‌ختی عێراقه‌وه دووره‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی به‌شێكی زۆری ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن داعشه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر سیاسیه‌كانی عێراق زیاتر ده‌كات‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و عه‌شائیرو به‌رپرسانه‌ی له‌پارێزگای ئه‌نبار پێشتر له‌دژی گه‌رانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا بوون ئێستا به‌په‌له داوا له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كه‌ڕێگه بده‌ن به‌هاتنی هێزی هاوپه‌یمانان‌و له‌و باره‌یه‌وه فالح ئه‌لعیساوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار به‌بزاڤی راگه‌یاند (راسته له‌رابردوو له‌ئێستاشدا هه‌ندێك لایه‌نی مایل به‌داعش‌و لایه‌نگری تیرۆریستان دژی گه‌رانه‌وه یان هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای هاوپه‌یمانانن، به‌لاَم دۆخه‌كه پێویستی به‌هاتنی هێزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌و به‌ته‌نیا سوپا‌و هێزی ئه‌منی عێراقی ناتوانن به‌ر به‌داعش بگرن، به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌ئێستاشدا 100 راوێژكاری سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی مه‌شق‌و راهێنان به‌هێزی عه‌شائیرو ئه‌منیه‌كانی ئه‌نبار گه‌یشتونه‌ته سه‌ربازگه‌ی حه‌بانیه‌و بریاره له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆپته‌ری ئه‌مریكا له‌هه‌مان سه‌ربازگه دابنرێت به‌مه‌به‌ستی بۆردومانی تیرۆریستانی داعش، خه‌ڵكی ئه‌نبار به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن‌و سوپاسی هه‌ر هاوكارییه‌كیان ده‌كه‌ن).
ئه‌مریكا له‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی رێگه به‌هاتنی هێزی ووشكانی نه‌درێت كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ری مه‌ترسیدار ده‌خاته به‌رده‌می كاربه‌ده‌ستانی عێراق‌و مه‌ترسیدارترین ئه‌گه‌ریش بریتیه له‌و لێدوانانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سیناتۆر جۆن مه‌كین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بوو كه ده‌ڵێت (داعش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت‌و ئه‌مریكاش تووشی شكشت ده‌بێت له‌شه‌ری داعش، هه‌روه‌ها داعش له‌توانایدا هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد بگرێت، ئه‌گه‌ریش نه‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو به‌غدادا بگرێت به‌دڵنیایی له‌توانایدا ده‌بێت پشێوی‌و كاری خۆكوژی‌و ته‌قینه‌وه له‌به‌غداد ئه‌نجام بدات‌و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌هێز بكات كه‌ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مریكا دروست ده‌كات).
له‌كۆتاییدا ده‌وترێت عێراقیه‌كان له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه به‌چاوی داگیركه‌ر له‌ئه‌مریكایان روانی‌و هه‌موو ئه‌و جه‌نگه‌ی ئه‌مریكا به‌رپای كرد بۆ رووخاندنی رژێمی سه‌دام‌و قوربانیدانی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان به‌بێ نرخ ته‌ماشاكرد، دواجاریش ئه‌مریكا وه‌ك داگییركه‌رێك له‌عێراق وه‌ده‌رنرا به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان ئه‌مریكا له‌سه‌ر داخوازی عێراقیه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌و عێراقیه‌كان وه‌ك فریادره‌س له‌به‌رامبه‌ر چه‌كداره‌كانی داعش لێی ده‌ڕوانن.