18/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆسره‌ت ره‌سول: هه‌ندێك شتم له‌به‌ر مام جه‌لال قبوڵ كردووه
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند له‌به‌ر خاتری مام جه‌لال هه‌ندێك شتی له‌ناو یه‌كێتی قبوڵ كردووه.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ شار پرێس، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی دواوه‌و رایگه‌یاندووه (ه‌ماوه‌كانی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی به‌هۆی كێشه‌كانه‌وه په‌ك خرابوون‌و پێویسته ئاماده‌سازی بكرێت بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وانه له‌پێناوی پاراستنی یه‌كێتی، ئه‌مجاره بڕیارمان داوه رێكبكه‌وین له‌سه‌ر ورده‌كاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان تاكو بڕیاری یه‌كێتی بڕیاری شه‌رعی بێت‌و راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تی یه‌كێتی‌و گه‌لی كورد بێت، قسه‌مان كردووه تا دارایی‌و ده‌رامه‌تی یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌كێتی بێت).
له‌باره‌ی به‌كارنه‌هێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سول رایگه‌یاندووه (حه‌زده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك چاك بزانن هیچ كه‌سێك له‌خۆم دڵسۆزتر‌و به‌تواناتر نابینم‌و هه‌میشه به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵمداوه كاربكه‌م‌و خزمه‌تی حزبه‌كه‌م‌و گه‌له‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك شتم قبوڵكردووه له‌ماوه‌ی غیابی جه‌نابی مام جه‌لال هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال‌و پاراستنی یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتی بووه).
د.ع