17/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك پشتگیری سه‌رنوسه‌ری بزاڤ ده‌كه‌ن
چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له نیشتمان، پتشگیری سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ ده‌كه‌ن.
پاش ئازادكردنی دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان، پشتگیری خۆیان بۆ ناوبراو و گۆڤاره‌كه دوپاتكرده‌وه.
له‌وباره‌وه عه‌لی شیخۆ، پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی به‌عشیقه په‌یوه‌ندی به گۆڤاری بزاڤه‌وه كرد‌و رایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌ده‌ستگیركردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كه نیگه‌ران بوون‌و ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕییوه بۆ هه‌ر كارێك كه پێیان ده‌كرێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنی دلێر عه‌بدوڵڵا، پێشمه‌رگه‌كانی به‌عشیقه پشتگیری سه‌رنوسه‌ری بزاڤ ده‌كه‌ن‌و نامه‌یان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه تا بیپارێزن، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت.
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌باره‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ ده‌ركراو ماوه‌ی 5 رۆژ له‌زیندانه‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
د.ع