سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ ئازاد کرا
15/12/2014 نوسەر: bzavpress

سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ ئازاد کرا


 دوای ئەوەی دلێر عه‌بدوڵڵای سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌ژماره‌ 5ی گۆڤاره‌كه‌یدا داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرا، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دەستبەسەرکرا، ئەمڕۆ ئازاد کرا.

 لەبارەی ئازادکردنەکەیەوە دوێنێ محه‌مه‌د سالار (پاشا) راوێژكاری یاسایی گۆڤاره‌كه‌ لە لێدوانێکیدا بۆسایتی ئاوێنە  ڕایگەیاند بوو :  دلێر عەبدوڵڵا به‌كه‌فاله‌ت له‌هه‌ولێر ئازاد ده‌كه‌ن‌و داواش ده‌كه‌ین دۆسیه‌كه‌ ره‌وانه‌ی دادگای سلێمانی بكرێته‌وه‌، چونكه‌ شوێنی ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه‌ سلێمانی".