پارتی به‌گومانه‌و، ڕێکخراوێکیش پێیوایه‌ كۆمەڵكوژی لەرۆژئاوای کوردستان رووینەداوە
11/08/2013 نوسەر: bzavpress

پارتی به‌گومانه‌و، ڕێکخراوێکیش پێیوایه‌ كۆمەڵكوژی لەرۆژئاوای کوردستان رووینەداوە

پارتی به‌گومانه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و ڕوداوانه‌ی که‌ده‌بنه‌ هۆی كوشتاری‌ هاوڵاتیانی‌ كورد به‌ ده‌ستی‌ چه‌كداره‌كانی‌ به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌و رێكخراوێکیش پێیوایه‌ كە هیچ كۆمەڵكوژییەك لە رۆژئاوای كوردستاندا رووینەداوە.
بارزانی له‌ نامەیەکیداکه‌ ئاراستەی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردی کردبوو ده‌نگوباسی كوشتنی‌ هاوڵاتیانی‌ كورد له‌و پارچه‌یه‌ی‌ كوردستان به‌ "ده‌نگۆ" ناوبردو به‌ گومانه‌وه‌ وتی "ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌م زانیاریانه‌ راستبن" ئه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان یارمه‌تی‌ خۆرئاوا ده‌دات.
وه‌له‌هه‌مانکاتدا که‌سێک به‌ناوی سیامەند حاجۆ ، سەرۆكی رێكخراوی كوردۆساید به‌رووداوی ڕاگه‌یاند: هیچ بەڵگەیەك نییە بسەلمێنێی كە كۆمەڵكوژی لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراوە و جەبهەتولنەسرە 450 هاووڵاتی كوردی كوشتووە. دەڵێ هەموو ئەو ناوانەی لەلایەنی كوردییەوە لە بەردەستی ئەواندان بریتین لە 30 كەس كە هەندێكیان چەكداری یەكینەكانی پاراستنی گەل YPGن .
وه‌ ده‌شڵێ " كە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD بە هێزێكی سەر بە رژێمی سووریا تۆمەتبار دەكات ، دەڵێ PYD ئەو مەسەلەیە تەنیا وەك پڕوپاگەندەییەكی سیاسی بەكاردەهێنێ".

رێكخراوی كوردۆساید كە چاودێری مافەكانی مرۆڤ دەكات لە رۆژئاوای كوردستان و بنكەی سەرەكی لە بەرلینە و راپۆرتەكانی لەلایەن دەزگا رۆژئاواییەكانەوە جێگەی بایەخن.
س.ع