بۆچی پێشمەرگە شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ناكات؟
15/12/2014 نوسەر: bzavpress

بۆچی پێشمەرگە شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ناكات؟

یونس رۆژبەیانی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "دەبێت رێککەوتنی سیاسی پێکهاتەکان لە بەغدا بکرێت، چونکە ئەگەر خەڵکی سوننە هاوکار نەبن ئه‌وا موسڵ ئازاد ناکرێت".
 
ناوبراو وتیشی "هەرێمی کوردستان نایەوێت شەڕی کورد و عەرب دروستببێت، بۆیە پێشمەرگە لە رزگار کردنەوەی موسڵ بەشداری ناکات، کورد پێی وایە ئەو شەڕە پێویستە خەڵکی موسڵ بە هاوکاری سوپای عێراق بۆ خۆی بیکات".
 
سەبارەت بەو ناوچانەی کە دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستانەوە و لە ژێر کۆنترۆڵی داعشدان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "پێشمەرگە دەتوانێت هەموو سنووری هەرێم بخاتە ژێر دەستی خۆی، لە ماوەی نزیکی داهاتوو دەست بە ئازاد کردنیان دەکەین، ئەو ناوچانە بە تەواوی دەگەڕێنینەوە سەر هەرێم".