ئەردۆگان: زمانی عەرەبی و عوسمانی و كوردی هێشتا زیندووە
15/12/2014 نوسەر: bzavpress

ئەردۆگان: زمانی عەرەبی و عوسمانی و كوردی هێشتا زیندووە

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی بەشداری كردنی لە رێوڕەسمێكدا لە ئەستەنبوڵ رایگەیاند:"سەرەڕای ئەم هەموو هێرشە بۆ سەریان، زمانی عەرەبی و عوسمانی و كوردی هێشتا زیندووە. زۆر بێبەزەییانە لە ئاش دراین و زۆر ئێمەیان هاڕی، بەڵام زمانەكانمان، بەزیندوویی مایەوە كە هۆكاری بوونمانە وەك میللەت".
 
سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەگەر زمانێكتان لە میللەتێك سەندەوە، ئەوا شارستانییەت و یادەوەری  و میللەت بوونتان لەو كۆمەڵگەیە سەندووەتەوە.
 
ئەردۆگان ئەوەشی خستەڕوو كە ئەگەر دەستدرێژی بكرێتە سەر زمانی كۆمەڵگەیەك، ئەوا دەستدرێژیت كردووەتە سەر دین و كەلتور و هونەر و ئەدەبیاتی ئەو كۆمەڵگەیە.