14/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆژنامەنوس قورسایی لە ئێوە زیاترە بەرپرسەکان چونکە ئەوان پێشمەرگەی قەڵەمن
لە دەڤەری ووڵاتی ئێمەدا هەمیشە ووتومە؛ دیموکراسی وەك مریشك وایە هێلکە دەکات ریقنەش دەکات، کێشەی ریقنەو هێلکەکە لەوەدایە مریشك رقنەی زۆرە بەڵام هێلکەی کەمە..!
کەواتە دیموکراسی بە زمانی سیاسی و هیچ کوالیتێکی نیە لە هەرێمی کوردستاندا لای پارتی زۆنی زەرد دیکتاتۆریەتی بحتە لای یەکێتی تا رادەیەك باشە، بەڵام ئەگەر بە دڵی یەکێتیش نەبوو ئەوا هیچی کەمتر نیە لە پارتی خوا گۆران بەهێزتر بکات ، بەڵکو ئەو پێوەری هێزو سەنتەرانەی کە دروستیان کردوە ئەو دوو حیزبە بەڵکو بتوانێت گۆڕانکاریەك بکات وەك لە زۆنی سەوز کردویەتی..
ئاخر بەرپرسە ترسنۆکەکان ئێوە خاوەن چەكن و یاسا بە ئارەزوی خۆتان بۆ خۆتان دەکشێنن و سەدان کوڕی چالاكو چەبوکی ئەو نیشتیمانە دەخەنە چوارچێوەی یاسا نەگریسەکانتان کە لەوەش بۆتان نەچوە سەر دەیکەن بەقوربانی فیشەکێك ، وەك عەرەب دەڵێت "لیس ببعید" ئەوە شەهیدانی قەڵەم .. تاهر شەریف و سۆران و سەردەشت و کاوەی جوانە مەرگ.. ئاخر شەرم ناکەن توخوا باسی ئازادی رۆژنامەنوسیو ئازادی و دیموکراسی دەکەن..
"جافر ئیمنکی" تۆ ئەوەتەی هەیت مشە خۆر بوویت بەسەر ئەو مییللەتەوە.. کە بزاڤ خاوەنی بەڵگەیە لەسەر تۆ لاوێکت کوشتوە، تەنانەت لە ناو خەڵکی دهۆك و زاخۆدا زۆر مەکرویت کەسم نەدی تۆی خۆش بووێت و بە باشە باست بکات خەڵکی دەڤەری خۆت باشت دەناسێت، ئەتەوێت دلێریش بە دەردی لاوە کوژراوەکە بەریت، ئاخر ئێمەی پێشمەرگەی قەڵەمین .. کاتی خۆی چۆن بەعسیەکان لە پێشمەرگەی شاخ دەترسان ، چونکە خاوەنی چەكو دەستو مەچك بوون هەر مەفرەزەیەك لە پێشمەرگەی نیشتیمان پەروەر بەرانبەر بە لیوایەکی بەعسی دەوەستایەوە، ئێستا تاکە چەکی ئێمە ئەوەیە کە نوکی قەڵەم و خامەکانمانە کە وەك فیشەك وایە بۆ سەر دڵی ئێوە هەر رۆژنامەنوسێك دەتوانێت مەکتەبێکی سیاسیتان بەهەژێنیت و عەرشتان بخاتە لەرزە ، تەنها ئێمە ئازاری نوکی قەڵەمەکانمان ئەدەین ئەویش خزمەتی میللەتی پێدەکەین.
ئەوە بۆ ماوەی ٣ رۆژە دلێر عەبدوڵڵاتان دەستگیر کردوە.. بۆ زانیاریتان هەزاران دلێر عەبدوڵڵای تر ئامادەیە کە لەسەر گەندەڵی و بودەڵیتان بنوسێت، بە دڵنیایشەوە لە ریسوایو نەدەم زیاتر هیچی ترتان بۆ نامێنێتەوە، ئەم پەیامە بۆ جەعفر ئیمنکی پیاو کوژە .. دەستگیر کردنی دلێر هاوکاتە لەگەڵ ئازادکردنی ئەمرێکی داعش لە ئاسایشی پارتی لە کەرکوك ئەو ئەمیرە دەولەی ئیسلامی کە لە ناوچەی کەرکوكو ناوچەکانی تر بکوژی ٧٠٠ پێشمەرگەن.. من هیچ ناڵێم خۆتان بڕیار بدەن.